ئاودێر عومەر، هونهرمهند و دهرهێنهر و سیناریست له ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەریی زەنێ، سەبارەت بە كار و چالاكیی نوێی، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "ناوەندی بەرهەمهێنانی زەنێ، کارێکی هونهریی ڤیدیۆکلیپ بۆ هونەرمەند (ماهیر ئەمین) به ناونیشانی (بۆ رۆیشتی)، بەشێوەیەکی سەردەمی و بە کوالێتییەکی بەرز جێبەجێ كرد."
تێکستی گۆرانییەکە لەلایهن هونەرمەند (ماهیر ئەمین)، بە هاوبەشی لەگەڵ (میکایل بایەزیدی)، هەروەها ئاوازەکەی لەلایەن (هێمن رەشوانی و ماهیر ئەمین) خۆیەوە دانراوە، ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن (هەڤاڵ دلێر)ەوە کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و لەلایەن (تەڵعەت تاهیر)ەوە، سیناریۆ و چیرۆکەکەی بۆ نووسراوە، (ئاودێر عومەر) کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، سەرپەرشتیی بەرهەمهێنانی گشت بهرههمەكانیش لهلایهن (عبدولغەفار عەبدوڵا)ەوە كراوە.
ماهیر ئەمین (ماهیر محەمەدئەمین عەبدوڵا سلێمان) لە ساڵی ١٩٧٣ لە قهزای رواندز لەدایک بووە، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوهنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپێکی تایبەته.