لەبەرەوەی پیانۆم نازانی، لە جامیعەی مۆزیقەی ڤیەننای وەرنەگیرام!

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

لەبەرەوەی پیانۆم نازانی، لە جامیعەی مۆزیقەی ڤیەننای وەرنەگیرام!

55

پاشیئەوەی کاکەزیاد لادێیی ژۆرەکی لە قیسمی داخیلیی تەلەبان لۆ گرتم، ئوتێلەکەم بەجێ هێشت و چووینە وێ، پێکڕان سعاتەکی قسەن کرد. کاکەزیاد حەزیەکرد، بەحسی وەزعی هەولێرێ و شەڕ و فەنانەکانی لۆ بکەم، پاشان ئەو چووە جامیعەی و ئەمنیش بڕەک پارم داوە، بەران حسم کرد زگم قۆڕەقۆڕی دێ لە برسان، چوومە دەرێ، گۆتم بەشکەم لە دەروبەری ئێرە مەتعەمەکی ببینمۆ.

پێنج دەققەکی نەبرد، دیسان مەتعەمەکەی دوو سێ جارە نانی لێخۆم، هاتە بەرامبەرم، هەر بە عەلامەتەکەشم ناسیۆوە، ئەوجارە باش تەماشای ناوەکەم کرد، بە کەسکی نوسرابوو (ڤینێر ڤالد) یەعنی (چەمی ڤیەننا) و زیاتر بە مریشکی مەشهوور بوو، ئەمنیش دوو سێ جار لەوێ نانم خواردبو فێرە وێ ببووم، هەرجارەکیش بچووبامە وێ، تەلەبی هەمووشتەکمەکرد و هەر تێریشم ناخوارد (نیو مریشک، زەڵاتە، پەتاتە برنج و کولا)اش و هیچیشی ناماوە!

سەبر سەبر تەعاڕوفم لەگەڵ کوردەکانی ڤیەننایەکرد، چەندیش لە کورد نزیکەبومۆ ئۆندە گێژترەبووم و سەرم زیاتر لێ شێوا! زوو گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە کوردەکانی ڤیەننا تەوزیع بووینە؛ عزوو خەرکی نێزیک پارتی، عزوو خەرکی نێزیک یەکیەتی، کەمەک شوعی و کەمەک ئیشتیڕاکی و ئەوجا مەجمووعەکیش هەبوون، کە پێیانەگۆتن مستەقل! ئەوە بێجگە لە هەندەک تەلەبەی کورد (زۆربەیان لە شاری دووەمی نەمسای بوون ـــ گڕاتس) کە مەلەفیان لە سەفارەی هەبوو، پارەیان بە ڕسمی لە مارێ لۆهات، هەر ساری دوو جار و، هەر جاریش هەزار دینار.

ئەوە بێجگە لەو کەسانەی کە لەناو حیزبەکان بوون و دەستیان لەگەر سەفارەی عیڕاقیش هەبوو، (ئەی سی دی سی) یا لۆ پارەی خەرکیان خزاندبووە ناو وەزعەکی ئەوها ناخۆش و پڕ موشکیلە و پڕ دیعایە و بەحسی ئێک بە خراپە و، قسە و قسەرۆک، کە بەڕاستی بێزت لەخۆبۆوە کە کوردی! عزووی دوو حیزبەکان (یەکیەتی و پارتی) محاوەلەیانەکرد خەرکی لۆ خۆ ڕاکێشن و عزووی خۆ زیاد کەن، ئەوەی بە قسێوانی نەکردبا و عزواتی ڕەت کردباوە، ئەوە دیعایەیان لەسەر دەرەکرد، کە جاسووسە! عەمیلە! کورد نیە! یا دڵسۆز نیە! حیزبەکان ئەوهایان لە خەرکی گەیانبوو، کە بەس ئەوان هەویەی کوردایەتی ئەدەنە خەرکی وەکی، تەزکیەی حیزبی! زۆر کەسیش هەبوو، کە تەحەموولی ئەو وەزعەی ناکرد و، مەجبوورەبوو لۆیان تەوقیع کا و ببیتە عزوو! لۆ وەی لێی گەڕێن، خۆی بە لایەکی شۆڕ کاتۆ!

لویێ حەزم ناکرد هەندە تێکەری کوردان بم، هەر بە پاس و قیتاری سەر عاردی و بن عاردی هاتووچوومەکرد، شارەزای هەموو خەتەکان ببووم، نەشمەزانی کە هەر کەسەک لێرە، بە پاس و قیتاری هاتووچۆی بکا، دەبی بیتاقەی ببڕی، یا بیتاقەی سارانە، یا مانگانەیان هەبی، هەتا ڕۆژەکی لەناو پاسی ڕەقەم ٧١، کە دەچوە قەبرستانی ڕەئیسی ڤیەننای، دانیشتبووم و داڵغەم لێ دابوو، ژنەکی عومر ٦٠ ساریم لێ پەیابوو بە ئەڵمانی داوای بیتاقەی لێ کردم کە زانی ئەمن ئەڵمانی نزانم، بە ئینگلیزی گۆتی: ”بیتاقەم پیشان بدە.“

ئەمنیش جوزدانی پارەم هینا دەرێ و گۆتم؛ "بیتاقە بە چەندیە؟" ژنەکەش زۆر بە تەعەجوبەوە تەمەشای کردم و گۆتی: "ئیشی من بتاقەفرۆشتن نیە، ئەمن تەفتیشی خەرکیەکەم کە بیتاقەیان هەیە و ساری مەفعوولە و وەختی بەسەر نەچووە!" گۆتم: "ئەمن سائحم و تازە هاتیمە نەمسای، کەسیش بە منی نەگۆتیە کوو لە کێ بیتاقەی بکڕم!" ژنەکە ئەو قسانەی منی عەقر نەگرت و گۆتی، دەبی پێشەوەی سوار بی، بیتاقەی بکڕی و لە زۆر جێیەفرۆشن!" گۆتم هەنکە ئەمن چ بکەم و چت لە من دەوێ؟" گۆتی: "دەبی ٢٦٠ شلینگی نەمساوی، جەزای بدەی! (ئەو وەختی ئەیکردە ١٧ دۆلار)، ئەگەر جارەکی دیش بێ بیتاقە بە پاس و قیتاری بێی و بچی، ئەوە جەزات زیاترەبی!"

ئەمنیش مەجبوور بووم پارەکەی بدەمێ و نەبمە سینەمە لە پێش خەرکی! ئەوە لۆ من بووە دەرسەکی زۆر باش! پاش هەنگینێ بێ بیتاقە، یەک بستی ناڕۆیشتم. ئەوجا دەستم پێکرد، بچمە ئەو جێیانەی کە مهیم و جوانن، مەتحەفەکانی ڤیەننا (زیاتر لە ١٥٠ مەتحەف) هەر ئێکەکیش، بەلای کمی ئێک دوو ڕۆژی دەوێست! قەسری (شۆینبڕوون) و (حەدیقەی حەیوانات) و (مەدینەت ئەلعاب) و (جێی ئەسپسواری ئەسپانی)، (قەسری بەلڤێدێر) و (مار و قەسری قەیسەری نەمسا، فڕانتس یۆزێف) و شوێنەکی شەعبی و کەونی شەڕاب خواردنەوە (گرینجینگ) بە سەدان قەسری کەون و تاریخی و جێی مهیم و خۆش کە لێرە هەموو جێیان نابیتۆ ناویان بینی! سارێ زیاتر لە ٥٠ ملیۆن سائیحی ئەجنەبی و نەمساوی سەردانیەکەن.

زۆربەی شتە مهیمەکانی نەمسای لەناو پایتەختی نەمسایە، ڤیەننا! بەڕاستی سەرت لێشێوێ، نازانی تەماشای چ بکەی؟ بەران ئینسان لە شاری گەورە بزرەبی، لۆیێ ئەمن هەر لە بیدایەتی ئۆندە کەیفم بە ڤیەننای ناهات، هەرچەندە لۆ مۆزیقارەکی وەکی من، هەر کوو بی ڤیەننا باشترە، لۆ سەفەرکردنێ، حەفلەکردنێ، زۆربەی کوردەکانی نەمسای لە ڤیەنناینە.

تەعاڕوفم لەگەر کوردەکی خەرکی سولەیمانی کرد، وەبیرم نایێتۆ لەڕێی کێ، ناوی خەبات بوو، وابزانم پێشتر ئەمنیەناسی و هەر لۆیێش حەزی کرد مساعەدەم بکا، بەرکەم لە جامیعەی مۆزیقەم وەربگرن! شەهادە و هەویە و موستەمسەکەکانی بە برادەرەکی خۆی لۆ تەرجومە کردم و مەوعیدەکی لۆ وەرگرتم لەکن ڕەئیسی قیسمی مۆزیقەدانان و قیادەی ئۆرکسترای و وێکڕان چووینە کنی، هەتا عوودەکەشم لەگەرەخۆ برد.

هەر دەم و چاوی کابرام دیت، عەقرم نەیگرت، بە کاک خەباتم گۆت، پێناچی ئەو کابرایە ئەمن قبوور بکات لێرە مۆزیقەی بخینم! کاک خەبات بە ئەڵمانی قسەی لەگەرەکرد و لۆ منیشی تەرجومەی کوردیەکرد. هەر زوو لە کاک خەباتی پرسی: پیانۆیەزانی؟ چونکە ئەوە شەرتی یەکەمە لە قبوورکردنێ و هەر ئێکەک نەزانی پیانۆی لێدا، لێرە وەرناگیرێ! ئەمنیش بە کاک خەباتم گۆت، کە پێی برێ، پیانۆ لە شەرق زۆر زۆر کەم ئیستیعمالەکرێ چونکە مۆزیقەی شەڕقی پێ لێنادرێ! بەران ئەو ئالەتەی کە ئەمن لەگەرەخۆم هینایەو ناوی (عوود)ە، پێی لێدەدرێ و پێشیەرێن (پیانۆی شەڕق) و وەکی پیانۆی ئالەتەکی ڕەئیسی و مهیمە، بەران حسم کرد، کابرا بە هیچ نەوعەکی تەجاوبی نەبوو، هەرچەند کاک خەبات زۆر ڕەجای لێ کرد و، بەحسی کورد و موشکیلەی کوردی لۆ کرد، بەران هیچ فایدەی نەبوو، کابرامان پێ ئیقناع نەکرا و زۆر بە عادزی و درشکاوی گەڕاینۆ.

ئینتیزاری حەرقەیدکە بکە...