زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان

 لە سێ کیلۆمەتری رۆژئاوای تەخت سولەیمان، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوەوە، گردێکی شێوە خڕ، کە ناوەراستەکەی چاڵێکی گەورەیە، هەڵکەوتووە. ئەم گردە هەزاران ساڵ لەمەوبەر بەهۆی نیشتنی کانزاکانی ئاوی دەریاچەکەیەوە دروست بووە.

 ئەم گردە لە سەردەمی میدییەکان ( 830 بۆ 660 پێش زایین) دروست کراوە، کە شوێنی پەرستش و نیایش بووە.

 بەرزیی ئەم گردە 97 بۆ 107 مەتر لە زەوییە تەنیشتەکەیەوە دوورە، کە قووڵیی ئەم چاڵە نزیکەی 80 مەتر و تیرەکەی نزیکەی 65 مەتر دەبێت.

 ئەم گردە، کە پێی دەگوترێت زیندانی سولەیمان، شوێنی قوربانیدان و نوێژی پیاوە ئایینییە زەردەشتییەکان بووە، کە دوای نوێژکردن لەسەر گردەکە، مۆغەکان ئەو ئاژەڵەی مەبەستیان بووە دەیانبرد بۆ قوربانیکردن بۆ شوێنێکی تایبەت، بۆ ئەوەی نەزرێکی ئاگرین بکەن.

 ڕەنگە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەو کونە، کە ئەمڕۆ بەتاڵە لە ئاو و دەکەوێتە ناو کانیاوی گردەکەوە، پڕ بووبێت لە ئاو و پاشماوەی کۆگاکانی دەوروبەری گردە شێوە خڕەکە ئاماژەن بۆ ئەوەی، ئاوی ئەم کانییە و دەریاچەی ناوەوە بەکار نەهێنرابوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی قەبارەی نیشتووەکان و داڕمان بۆ ناو کانییەکە، درزەکانی ئەم دەریاچەیە، کە لە گردە خڕەکە لە قووڵایی ١٠٠ مەتردا بوون، داخراون و وشک بووەتەوە.