ئاشی قازی.. مێژووی شارێک

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

 (ئــاسیاوی قـازی) یان (ئاشی ئاوی قازی) لە قەزای کفری، 2کم لە قەزاکەوە دوورە و دەکەوێتە نێوان بەنداوی بابەشاسوار و ئارامگاکانی بابەشاسوار، کە یەکێکە لە شوێنەوارە کولتوورییەکانی قەزای کفری، لە ساڵی 1863 دروست کراوە، پێکهاتووە لە تاوەرێکی لوولەیی، کە بەرزییەکەی 6م دەبێت، لە دوو ژوور پێکهاتووە، ئاشەکە لە بەرد و گەچ و قسڵ دروست کراوە.

لەپێناو پاراستنی ئەم شوێنەوارە مێژووییە، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان لە ساڵی 2012 ئەو ئاسیاوەیان نۆژەن کردووەتەوە.

 کفری شارێکی دێرینی کوردستانە، دەکەوێتە ناوچەی گەرمیان، لە کاتی خۆیدا کفری ناچەیەکی گرنگی بازرگانی و کشتوکاڵی بووە و ئەو ئاشانە رۆڵی گرنگیان لە ژیانی هاووڵاتییاندا بینیوە.

 کفری لە رووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مامناوەندی ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

 شارى کفرى بە شوێنەوارى دێرین دەوڵەمەندە و چەندین شوێنەوارى سەردەمە جیاوازەکانى تێدا ماوەتەوە.