بەشی ڕۆشنبیری و هونەری ڕواندز، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، لە هۆڵی بۆنەكانی ڕواندز، كۆنسێرتێكی مۆسیقا و گۆرانی بۆ (گرووپی میوزیكی ڕەسەنی سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان) ساز كرد.
لەمبارەیەوە، یوسف عومەر ڕواندزی، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی سێشەممە 3ی9ی2024 بەشی ڕۆشنبیری و هونەری ڕواندزی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، لە هۆڵی بۆنەكانی ڕواندز، بە چاودێریی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە سەرپەرشتیی ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز، كۆنسێرتێكی مۆسیقا و گۆرانییان بۆ (گرووپی میوزیكی ڕەسەنی سنەی ڕۆژهەڵات) ساز کرد".
بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری سۆران گوتیشی: "لە كۆنسێرتەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە چین و توێژەكان و هەوادارانی گۆرانی و میوزیك ئامادە بوون و بە دەنگ و سەدای گرووپەكە دڵخۆش بوون و کۆنسێرتەکەیان تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو."