کۆنترین ساڵنامەی جیهان لە کوردستان دەدۆزرێتەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

کۆنترین ساڵنامەی جیهان لە کوردستان دەدۆزرێتەوە

 شوێنەوارناسان دەڵێن، ئەو نەخشاندنانەی لەسەر ستوونێکی بەردی گەورە لە (گوپکەلی تەپە) لە پارێزگای (شانلی- ئۆرفا) لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە، کە کۆنترین ساڵنامەی خۆر و مانگی لە جیهاندا پیشان دەدات.

 ستوونەکە ٣٦٥ هێمای شێوەی (V) لەخۆ دەگرێت و توێژەرانی زانکۆی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا پێیان وایە، هەر هێمایەک نوێنەرایەتیی ڕۆژێک دەکات و تەواوی ساڵنامەکە لە ١٢ مانگ لەگەڵ ١١ ڕۆژی زیادە پێکدێت.

 جگە لەم هێمایانە، توێژەران شیکارییان بۆ نەخشاندنێکی (دڕندەیەکی شێوە باڵندە) کردووە، کە شێوەی (V) لەدەوری ملیدا بووە، بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەم پارچە بەرد دەتوانێت لە ڕووی فەلەکییەوە نوێنەرایەتیی (شۆڕشی هاوینەی خۆر لەو کاتەدا) بکات.