سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د.موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و حزبی، مامۆستایانی زانكۆ و ئایینی و توێژەران، لە ئوتێل داوا لە شاری سلێمانی، دیداری (نالی، باڵوێزی كوردبوون) بەڕێوە چوو، لەمەراسیمەکەدا وتاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەلایەن د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە خوێندرایەوە، پاشان وتاری د.ئەرسەلان سەیدزادە، وەكوو سەرپەرشتیاری سەنتەری رووناكبیریی جاف پێشكەش كرا و قەسیدەیەك لەلایەن مامۆستا بیلال كەیوانی خوێندرایەوە، دواترلە رێگەی ڤیدیۆوە نمایشی ژیان و بەرهەمەكانی نالیی شاعیر كرا.
لەمبارهیهوه، د.موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، به (باسكورد)ی ڕایگهیاند: «ژمارەیەك توێژەر و مامۆستای زانكۆ و زانای ئایینی، لە چەندین گۆشەی جیاوازەوە قسەیان لەسەر رۆڵ و پێگەی (نالی) وەك شاعیرێكی دیار و كاریگەری كورد كرد.
پانێڵی یەكەم چوار توێژەر و ئەكادیمی بەشدار بوون: پ.د. سەباح بەرزنجی (زارەوەی فەلسەفە لای نالی )، د.دیلان سەلام حەمەفەرەج (بوون و جیاوازیی رەگەزی كچ و كوڕ لە قەسیدەی عیشق، كە مەجازی بێ-ی نالیدا)، د.رێبین ئەحمەد رەشید (نالی وەكوو شاعیرێكی گوناهناس، بهشدار بوون.
پانێلی دووەمیش، كە بەهەمان شێوە چوار توێژەر و ئەكادیمی بەشدار بوون، بەم بابەتانە: پ.د.دانا ئەحمەد مستەفا (تیشكگەلێك بۆ سهر لایەنی رەوانبێژیی نالی)، م. جاسم محەمەد ئەمین (نیازمەندیی لە عەرووزی شیعرەكانی نالیدا)، م. ئاوات حەسەن والی (چەمكی شانازی لە شیعرەكانی نالیدا)، م. كاروان عوسمان عەلی (زەروورەتی چاپكردنەوەی دیوانی نالی لەبەر رۆشنایی دەستنووس و بەڵگەنامەكان بە دروشمی (نالی باڵوێزی كوردبوون) کە چەندین توێژینەوەی نوێ وتار لەبارەی نالییەوە پێشکەش کرا.