دۆزینەوەی گۆڕدخمەی زەردەشتی لە ئەفریقیا

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

دۆزینەوەی گۆڕدخمەی زەردەشتی لە ئەفریقیا

تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران، لە شوێنێکی دوور لە دوورگەی ماداگاسکار لە ئەفریقیا، کۆمەڵێک گۆڕدخمەی سەیر و سەڕنجڕاکێشی بەردینیان دۆزیوەتەوە، کە دەڵێن ڕەنگە ڕەچەڵەکی زەردەشتییان هەبێت.

ئەم بیناسازییە بەردینانە لە ناوچەی تێنیکی لە باشووری ماداگاسکار هەڵکەوتوون و هیچ نموونەیەکی هاوشێوەیان لەم دوورگەیە، یان لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا نەدۆزراوەتەوە.

دۆزینەوە نوێیەکانی گۆڕدخمەی زەردەشتی، سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەوە دەردەخات کە سەرەڕای مەودای دووریی زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر لەنێوان ئەم پێکهاتانە و نزیکترین کەنارەکانی ماداگاسکار، دانیشتوانی تێنیکی لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستدا بەشێک بوون لە تۆڕە بازرگانییەکانی زەریای هیندی.

رایەکی دیكەی توێژەران ئەوەیە، زۆر لەم پێکهاتە شوێنەوارییە تازە دۆزراوانە، لەوانە (تەراس، دیواری بەردی، حەوزی بەردی و پێکهاتەی بەردبڕین) بە قەبارە و شێوە و ڕەهەندی جیاواز، لە کۆتاییەکانی هەزارەی یەکەم و سەرەتای هەزارەی دووەمی زایینیدا دروست کراون.

ئەو توێژەرانەی ئەم کارانەیان بە سەرپەرشتیی گوئیدۆ شرۆرز، مامۆستا لە پەیمانگای زانستە جیۆلۆجییەکان لە زانکۆی بێرن لە سویسرا دۆزیوەتەوە، دەڵێن: ”جێگای سەرسوڕمانە کە نزیکترین لێکچوونە ستایلیستییەکانی ئەم جۆرە تەلارسازییە بەردینە بە دووریی هەزاران کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمڕۆدا، بەتایبەت لە ناوچەی زاگرۆس، دەدۆزرێتەوە.“

تاقچەی بەردی لە تێنیکی، هاوشێوەی شوێنە جۆراوجۆرەکانن، کە پەیوەندییان بە ڕێوڕەسمی ناشتنی زەردەشتییەوە هەیە لە سەرانسەری ناوچەکانی زاگرۆس (كوردستانی گەورە)، کە بەزۆری مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی یەکەمی زایینی.

پێدەچێت ئەم گۆڕدخمانە لە جۆری (ئەستۆدان) یان ئەو شوێنە بن کە ئێسکی مردووی تێدا هەڵدەگیرێت. وشەی ئەستۆدان لە دوو بەش دروست کراوە (ئەستۆ) بە واتای ئێسک و (دان) بە واتای پێگە دێت. ئەستۆدانەکان لە ئایینی زەردەشتیی مردووەکاندا، چاڵی سادە بوون لە بەردەکانی شاخدا، کە بۆ ئێسکی مردووەکان دروست دەکران، کە دوای ڕزین، یان خواردنی بەشەکانی دیكەی تەرمەکە لەلایەن ڕاوەدوونەرانەوە، لەوێ بگوازرێتەوە و بهێڵرێتەوە.

بەپێی مێژووی ڕادیۆکاربۆنی خەڵووز، کە لە هەڵکۆڵینەکانی ماداگاسکاردا دۆزراوەتەوە، تاقچە بەردی نەخشێنراو و دیواری بەردی لمیی نەخشێنراو لە دەوروبەری سەدەی ١٠ تا ١٢ی زایینی دروست کراون.

ئەم دۆزینەوە نوێیانە تایبەت و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەوە دەردەخەن کە سەرەڕای مەودای دووریی زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر لەنێوان ئەو پێکهاتانە و نزیکترین کەنارەکانی ماداگاسکار، دانیشتوانی تێنیکی بەشێک بوون لە تۆڕە بازرگانییەکانی زەریای هیندی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

توێژەران لێكۆڵینەوەیان بۆ تەلارسازیی بەردبڕینی شاری تێنیکیان وەک بەشێک لە گۆڕستانێک كردووە، کە کۆچبەرانی بە ڕەچەڵەک زەردەشتی دروستیان کردووە.

ئەوان پێیان وایە ئەو کەسانەی هاتوونەتە کەنارەکانی ماداگاسکار و لە کۆتاییدا لە تێنیکی نیشتەجێ بوون، دابونەریت و بیروباوەڕەکانیان لەدەرەوەی دوورگەکەوە هێناوە، لە کاتێکدا لەوێ بوون و بە شێوەیەکی هاوشێوە بەڕێوەیان بردووە.

توێژەران ئەگەری ئەوەیان ڕەت نەکردووەتەوە، کە پێکهاتە شوێنەوارییەکانی تێنیکی، ڕەنگە کاری کۆمەڵێک کەس بێت، کە ڕێوڕەسم و بیروباوەڕی تایبەتیان دوای چوونە ناو دوورگەکە بۆ دروست بووبێت و پەرەی سەندبێت.

بە بڕوای ئەوان، ئەگەری ئەوە هەیە، کە پێکهاتە بەرد بڕینەکان بە ڕێکەوت لێکچوونیان لەگەڵ زەردەشتییەکان لە كوردستانی دێریندا هەبێت.

توێژەران دەڵێن، هێشتا لێکۆڵینەوەی شوێنەواریی زیاتر پێویستە بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەی سەرچاوەیەکی ئایینی و داب و نەریتی پرسە لەنێو دانیشتوانی پێشووی تێنیکی ماداگاسکار و ڕۆژئاوای زەریای هیندی.

زەردەشتی ئایینێكی كۆنی دانیشتوانی كوردستانی دێرینە، دوورگەی ماداگارسکاریش دەکەوێتە زەریای هندییەوە لە کەنارەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقاوە، پایتەختەکەی شاری ئەنتاناناریڤۆیە. ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 22 ملیۆن کەسە و نزیکەی 10%یان لە پایتەختدا دەژین. زمانە فەرمییەکانی ماداگاسکار بریتین لە زمانی مەلاگازی و فەرەنسی. ژیان لە ماداگاسکاردا زۆر بەرچاو و خۆشگوزەران نییە. سەرەڕای زۆریی شوێنە گەشتیارییەکان و توانای باشی ئەم دوورگەیە، خەڵکی ماداگاسکار زۆر هەژارن.

یەکەمین دانیشتوانی دوورگەی ماداگاسکار ئەو خەڵکی ڕەسەنە بوون، کە لە بۆرنێۆ (دوورگەیەک لە ئەندەنووسیا) بە پاپۆڕەکانیان هاتوون بۆ ماداگاسکار.ن هاتوون بۆ ماداگاسکار.