سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حەسەن زیرەک)، هونەرمەندی پەیکەرساز (چێنەر نزار)، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: " به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم، كه به‌خت یاوه‌ر بوو له‌م ساڵدا بتوانم کارێکی هونه‌ری بۆ هونەرمەندی گەورە مامۆستا (حەسەن زیرەک) به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، كه ئه‌ویش په‌یكه‌رێكه بە بەرزیی 2.45م، ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی بەڕێز (د،تەها ڕەسوڵ) و (کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت) جێبەجێ ده‌كرێ. دروستکردنی پەیکەرەکە بە هاڕاوە و بەردی مەڕمەڕ داڕێژراوه" .
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز گوتیشی: "دوای بتەواوبوونی كاره‌كان، لە ئایندەیەکی نزیکدا له شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا به میوانداریی هونەرمەندانی گۆرانیبێژ و هونەردۆستان و نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران، په‌ردە لەسەر پەیکەری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حەسەن زیرەک) لادەدرێت."