پەیکەرساز چێنەر نزار، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (محەمەدی ماملێ)، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی توانیم کارێکی هونه‌ری بۆ هونەرمەندی گەورە مامۆستا (حەسەن زیرەک) به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، دووباره لەسەر ئەرکی بەڕێز (د.تەها ڕەسووڵ) و (کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت) بڕیار درا پەیکەرێکی شایستە بۆ هونەرمەند مامۆستا (محەمەدی ماملێ) دروست بکرێت.“
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز گوتیشی: "دروستکردنی پەیکەرەکە بە هاڕاوە و بەردی مەڕمەڕ داڕێژراوه، دوای تەواوبوونی كاره‌كان، بڕیار وایه لە ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند، له شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا به میوانداریی خانه‌واده و كه‌سوكاری هونەرمەند ماملێ و هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و هه‌وادارانی، په‌ردە لەسەر پەیکەرەكە لابدرێت."
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز چێنەر نزار، له هه‌گبه‌ی كاره هونه‌ریه‌كانیدا، خاوه‌نی ده‌یان كاری هونه‌ری په‌یكه‌رسازییه بۆ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تییه كۆچكردووه‌كان، له‌ناویاندا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ، پێشمه‌رگه و شاعیر شه‌هید مه‌لاعه‌لی، هونه‌رمه‌ند محەمەد عومەر عوسمان، ناسراو بە جه‌نه‌ڕاڵی پایز، هونەرمەند حه‌سه‌ن زیره‌ك و... هتد.