ئاودێر عومەر، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر له ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەریی زەنێ، سەبارەت بە كار و چالاكیی نوێی، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "ناوەندی بەرهەمهێنانی زەنێ، کارێکی هونه‌ریی ڤیدیۆکلیپ بۆ خانمه هونەرمەند (كه‌ژێ هاوتا) به ناونیشانی (بێ دڵ)، بە شێوەیەکی سەردەمی و بە کوالێتییەکی بەرز له شاری سلێمانی جێبەجێ كرد.
" تێکست و ئاوازی (بێ دڵ) لەلایه‌ن هونەرمەند (زیاد ئه‌سعه‌د) دانراوە، سیناریۆی (كاروان سۆفی) ه، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر (ئاودێر عومەر) کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەریی زەنێ له شاری سلێمانی وێنەی گیراوە.
کەژێ، کچی هونەرمەندی كۆچكردوو هاوتا ئەسعەدە و له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە و لە تەمەنی منداڵییەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.




