ئیلام.. لە هەڵکۆلینە تازەکاندا ناوچەی مێژوویی و شارستانیی تێدا دەردەکەوێت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ئیلام.. لە هەڵکۆلینە تازەکاندا ناوچەی مێژوویی و شارستانیی تێدا دەردەکەوێت

 

 کنە و پشکنینە شوێنەوارییەکانی ناوچەی "کان گنبد" (کان گونبەد) لە ئیلام ئاشکرای دەکەن، مێژووی ئەم ناوچە تازە دۆزراوەیە بۆ ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین دەگەڕێتەوە، چەندین کەلوپەلی بەنرخی تێدا دۆزراوەتەوە.

 پسپۆڕانی بواری شوێنەوارناسی باس لەوە دەکەن، ئەم گۆڕستانە کە دەکەوێتە ناوچەی باکووری چیای "نەخجیر"، لە ساڵی 1986 لەلایەن دەستەی شوێنەوارەوە هەڵکەندراوە و یەکێکە لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی پێکەوەژیانی پێش سەردەمی ئیلامییەکان و سەردەمی ئیلامییەکان.

 پسپۆڕانی شوێنەوارناسی دەڵێن‌‌‌: (کان گنبد - کان گونبەد)و ناوچەکانی دەوروبەری لە سەردەمی برۆنز و نیشتەجێبوون قەومی کاسی (کاشییەکان) گرنگییەکی تایبەتی هەیە. زۆربەی ئەو شتانەی کە دۆزراونەتەوە لە جۆری برۆنزین.

 شارەزایان ئاشکرای دەکەن کەلوپەلە دۆزراوەکانی وەک خەنجەر، چەقۆ، قەڵغان، بازن، چەقۆ و ئەڵقەی کانزایی لەو شتە کانزاییانەن کە لەم ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە. دوو جۆریش سیرامیکی سادە و نەخشێنراو لەم شوێنەدا بەدی کراون، هەروەها قاپی بچووک و مەنجەڵ و هەندێک دەفری سیرامیکی دەسکدار هەیە مێژووی شاراوەی کە ئەم ناوچەیە بەدەردەخەن.

 لەو ناوچەیەدا ستوونێکی بەردینی سەوزڕەنگ کە بەرزییەکەی ٢٢ ملیم و تیرەکەی ٩ ملیمە، ئاماژەی پێکراوە، کە وێنەی مانگایەکی لەسەر نەخشێنراوە و قۆچەکانی بەرزبوونەتەوە و لەبەردەم دارێکدا وەستاوە. ناوچەی (کان گنبد - کان گونبەد) دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئیلام و لەسەر ڕێگای لاوەکی لە گوندی "ماربەرێ" بۆ "گۆڵ گۆڵ" لە مەلەکشاهی.