هونەرمەند ساماڵ ساڵح، دانیشتووی شاری سلێمانییه و 18 ساڵە لە بواری هونه‌ری گۆرانیدا كار دەكات. ئەو لە ساڵی (2006)وە دەستی بە كاری هونەری كردووە و یەکەم بەرهەمی له ساڵی (2011) بە ناوی (ده‌نكی هه‌ناری) بووە، کە لە ڤیدیۆکلیپێکدا بڵاوی کردووەتەوە.
هونەرمەند ساماڵ ساڵح لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ (باسكورد)، باسی لە هونەری موزیک و گۆرانی کرد و گوتی: "هونه‌رمه‌ند موڵكی گشتییه و نابێ ببێته موڵكی لایه‌نێكی سیاسی."
(باسكورد): دەسپێکی کاری هونەریت بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟ ساماڵ ساڵح: ده‌سپێکی كاری هونەرییم ساڵی (2006) بوو، له ساڵی (2011) یه‌كه‌م به‌رهه‌مم بە ناوی (ده‌نكی هه‌ناری) بووە، کە لە ڤیدیۆکلیپێکدا بڵاوم کرده‌وە، ئەو بەرهەمەم یەکەم ئەزموونی خۆم و ماندووبوونی خۆم بوو، كه هونه‌رمه‌ند سۆرانی مه‌لا، كاری موزیكی بۆ كرد، ئەوەبوو دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو، لەو سەردەمەی کە بڵاو بووەوە، ئەو بەرهەمەش یەکێک بوو لەو بەرهەمانە، کە لە راگەیاندنەکان زۆر بە باشی دەنگدانەوەی هەبوو، خەڵکیش پێشوازییەکی زۆر باشیان لێ کرد، دوای ئەوەش کاری باشتریشمان کرد و تائێستاش بەردەوامین.
(باسكورد): هونه‌ر تا چه‌ند ئاسووده‌ی كردوویت؟
ساماڵ ساڵح: ئاسوووده‌بوونی مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌و ژینگه‌یەی تێیدا ده‌ژی، من ئاسووده‌بوون له‌و ڕوانگه‌یەوه ده‌بینم، جا هونه‌رمه‌ند بیت، یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك، كه لەكۆتاییدامرۆڤین و كه‌م تا زۆریش هونه‌ر ئاسووده‌ی كردووم.
(باسكورد): لایڤ میوزیک داهاتی بۆ هونەرمەند هەیە؟
ساماڵ ساڵح: لایڤ موزیك بۆ بژێویی هونه‌رمه‌ند و به‌رده‌وامیدانی بێمنه‌ت بۆ هونه‌ره‌كه‌ی شتێكی باشه، له‌لایه‌كی دیكه‌وە، ڕاهێنانه بۆ هونه‌رمه‌ند.
(باسكورد): بۆچی هەمیشە هەڵپەڕكێ و رەشبەڵەك لە ڤیدیۆكلیپەكانتدا هەیە؟
ساماڵ ساڵح: هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكێ موڵكی میلله‌تی كورده، كه‌س ناتوانێ خۆی بكاته خاوه‌نی، پێشتر ئه‌م كاره له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه كراوە، به‌ڵام گرنگه، كه شێوازی ڕیتم و میكسكردنی له‌گه‌ڵ شێوازی هه‌ڵپه‌ڕكێ ڕێك بگونجێت.
(باسكورد): هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی، كه ستایلی تۆ و هونه‌رمه‌ند به‌ختیار ساڵح له‌یه‌كتر نزیكه؟
ساماڵ ساڵح: ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند به‌ختیار ساڵح له‌پێش منه‌وه چووەته ناو بواری هونه‌ری گۆرانیگوتن، پێم وانییه وابێت، من ساماڵ ساڵح و ئه‌و به‌ختیار ساڵح هه‌ریه‌كه‌مان ستایلی خۆی و هه‌واداری خۆی هه‌یه.
(باسكورد): تا چه‌ند گونجاوه هونه‌رمه‌ند به‌ند بەسه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كاندا هه‌ڵبدا‌ت؟
ساماڵ ساڵح: من وه‌ك خۆم گۆرانییم بۆ هیچ كه‌س نه‌گوتووه، له‌مباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندان ئازادن.
(باسكورد): چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ باسكورد؟
ساماڵ ساڵح: سوپاس بۆ تۆ و كارمه‌ندانی (باسكورد)، به‌تایبه‌ت گۆشه‌ی هونه‌ری، كه به‌رده‌وام خزمه‌ت به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان دەكات.


