ستیڤان شەمزینی، ئەو نووسەرەی لە نەخۆشخانەش هەر دەینووسی

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ستیڤان شەمزینی، ئەو نووسەرەی لە نەخۆشخانەش هەر دەینووسی

ستیڤان ئەحمەد، کە ناسراوە بە ستیڤان شەمزینی، نووسەرێکی ناوداری کوردە و لەم ڕۆژانەدا کۆچی دوایی کرد. لەدایکبووی شاری سلێمانییە و نزیکەی ٣٠ ساڵە دەستی کردووە بە نووسین لە بوارە جۆراوجۆرەکان.

 ستیڤان بەدەر لە کاری نووسین، لە بواری بێژەری و بەرنامە ڕادیۆییش کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٩٩ لە دامەزراندنی (یەکێتیی ڕوژنامەنووسانی کوردستان) وەک ئەندام بەشداریی کردووە. لە ماوەی کاری نووسیندا توانیویەتی ٢٣ پەرتووک چاپ بکات، ھەروەھا وێڕای ئەوەی ئەوەی ماوەی ١٢ ساڵە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، بەڵام لە نووسین بەردەوام بووە و لە نەخۆشخانەش کاری لە ئامادەکردن و نووسینی پەرتووک کردووە، بەجۆرێک، ئێستا ھەشت پەرتووکی ئامادەیە بۆ چاپ.

 ستیڤان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

 بەشێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر:

  • دوور و نزیك، پەنچەرەیەك بۆ ڕوانین له کۆمەڵگەی کوردی.
  •  کورد و تورك، لە ململانێی مێژووییەوە بۆ بەرژەوەندیی هاوبەش.
  • داعش، لوتکەی تیرۆریزمی ئیسلامی.
  •  بە تیشکی ئەشقت ئەدرەوشێمەوه ـ شیعر.
  •  فلاشباك، لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997 - 2001 ـ ئەزموون.
  • دەستنووسێکی کۆنی عیشق ـ‌ شیعر.
  •  تێڕوانینی سێهەم، ڕەهەندەکانی ژیان و سیاسەت لە جڤاتی کوردیدا.
  • گوتاری پۆپۆلیستی و خەونی بچووکی رۆشنبیرانی کورد.
  • گەمەی شەیتان، خوێندنەوەیەکی گەمە سیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی نێویندا.
  • قوتووی عەتار، مشتێك لە خەرواری وتارە رۆژنامەوانییەکانم 2004 - 2017 - سێ بەرگە.
  • تێکشکانی چەپ لە کوردستان، ئەزموونی کۆمۆنیستی کرێکاری.
  • وەرزە سەوزەکانی ئەوین ـ شیعر.
  • خوشەویستی لە سەردەمی شێرپەنجەدا، چاپی یەکەم - 2019، چاپی دووەم - 2021 .
  • سۆناتاى خۆشەویستی ـ شیعر.
  • دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێك بۆ سبەی.
  • بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە ـ شیعر.
  • خەندە گرینۆکەکان و مەراقنامەی پیاوێکی سوریالی ـ دەقی ئەدەبی.
  • هستریای وشە و حونجەی بێدەنگی ـ تێکستی ئەدەبی.
  • ڕۆڵی گۆران لە نوێکردنەوەی شیعری کوردیدا.
  • تێزەکان لەبارەی کۆمۆنیزمی کرێكارییەوە.
  • شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەداریدا.
  • کەناری ئەمبەری ڕاین ـ کۆمەڵە دەق.
  • شۆڕشەکەم دژی شێرپەنجە ـ ئەزموون و ڕامان.