نووسراوی بەردینی کۆن، ناسراو بە (کودوروها)، یان بەردی سنوور خۆی (مەردوک ئاپاڵ ئایدین)، کە بە زمانی (ئەکەدی) بە واتای بەردی سنوور دێت، کە لە (میزۆپۆتامیا) و ناوچەکانی زاگرۆس لە هەزارەی چوارەمی پێش زایین تا هەزارەی دووەمی پێش زایین بەناوبانگ بوون و لە وڵاتی ئێران بەگشتی ٥٨ نموونە لە (شووش) و نموونەیەک لە (سەرپێلی زەهاو) دۆزرایەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەی توێژەران و شارەزایان دەرکەوتووە، کە بەردی کۆدۆرۆی سەرپێلی زەهاو پەیوەندیی بە مامەڵەی زەوییەکی ٤٠ هێکتارییەوە هەبووە، لەتەنیشت ڕووباری تورون لەنێوان دوو برا لە ساڵی ١١٦٠ پێش زایین.
ئەم شوێنەوارە گرنگە لە ساڵی 1966 لە ناوچەی سەرپێلی زەهاو دۆزرایەوە. ئەم شاکارە ناوازەیە لە جۆری خۆی تاکە بەردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە.