كورته فیلمی (ده‌ستی دایكم) ، له نووسین و ده‌رهێنانی خانمه هونه‌رمه‌ند (كاردینا هێمن)ه، ئەم دەرهێنەرە لەبارەی فیلمەکەیەوە تایبەت به (باسكورد) گوتی: "چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له قوربانی و وێرانكارییه‌كانی جه‌نگ ده‌كات، كه له ڕێگای خه‌ونی منداڵێكه‌وه قووڵیی ئازار و قوربانیدان ده‌بینن."
كورته فیلمی (ده‌ستی دایكم) له شاری مووسڵ كاری وێنه‌گرتنی بۆ کراوه، ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن (سپۆلایتی عێراق) و (په‌یمانگای گۆتەی ئه‌ڵمانی) سپۆنسه‌ر كراوه.
ئه‌م كورته فیلمه له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریی كردووه و توانیویه‌تی چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت، هەروەها وا بڕیاره له 15 تا 19ی مانگی داهاتوو، له دوورگه‌ی (جربە) له وڵاتی تونس به‌شداریی فێستیڤاڵێکی هونەری بكات.
كاردینا هێمن له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ساڵانێكە لە بواری سینەما و دراما كار دەكات، وەک ئەكتەر لە چەندین كورتە فیلم و فیلمی درێژ و درامای كوردی به‌شدار بووه، كاری دەرهێنانی بۆ چوار كورتە فیلم كردووە و توانیویەتی چەندین خەڵات لە فێستیڤاڵەكان بە دەست بهێنێت.