ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٤، لە گەلەری میدیا، پێشانگای تایبەتیی شێوەكاری بۆ هونەرمەندی باكووری كوردستان حەسەن حوسێن دێڤەچی ناسراو بە (مالمیمە) كرایەوە.
لە پێشانگا تایبەتەكەدا، هونەرمەند چەندین تابلۆی ناوازە و سەرنجڕاكێشی نمایش كردبوو، کە تێکڕایان دەچوونە خانەی ئەبستڕاکتی دەربڕینخوازی، هەروەهادوو ڤیدیۆ ئاڕتیش لە پێشانگاکەدا نمایشکران.
مالمیمە نزیکەی ٢٥ ساڵە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەژیت و شێوازێکی هونەریی تایبەت بە خۆی هەیە، جگە لەوەش لە ناوەندی چارەسەری دەروونی بە هونەر کاردەکات.