ئەمڕۆ سێشەممە، رێککەوتی ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٤، لە هۆڵی میدیای هەولێر، بە سەرپەرشتیی وەزیری پەروەردە، پێشانگای شێوەکاری بۆ مامۆستایانی پەروەردە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی هونەرەوە رێک خراوە، کە تێیدا نزیکەی ٥٠ مامۆستای قوتابخانەکان تێیدا بەشدارن و ئەزموون و هونەری تایبەت بە خۆیان نمایش دەكەن.
شایانی باسە ئەم جۆرە پێشانگایانە وەک نەریتێکی ساڵانە، وەزارەتی پەروەردە پشتگیرییان دەکات.