شێوەکار ( سەباح پیرباڵ) سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ کردنەوەی پێشانگای دووەمی.
کارە هونەرییەکانی ئەم شێوەکارە زیاتر لە نەخشاندن و وێنەکردنی چیرۆک و دیمەنی نۆستالیژی بۆ هەولێر پیکهاتووە، وەک پیشەوەرەکان و کەسایەتی و خانووە کۆنەکانی هەولێر، ئەمەش وەک بەشێک لە یادەوەریی لە خەیاڵی خۆیدا رێکیان دەخات و دەیانکات بە تابلۆ.
وێنەکێش (سەباح پیرباڵ) ئەگەرچی لە هیچ ناوەندێکی ئەکادیمی هونەری نەیخوێندووە و لە تەمەنی گەورەییەوە دەستی بەم کارە کردووە، بەڵام سەلیقەیەکی جوانی هەیە بۆ وێنەکێشان و تابلۆکانی جێگای سەرنجن.