کۆیە.. تیمێکی شوێنەواریی کۆماری چیک کاری ڕووپێوکردنی شوێنەواری ناحیەی سکتان ئەنجام دەدەن

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

کۆیە.. تیمێکی شوێنەواریی کۆماری چیک کاری ڕووپێوکردنی شوێنەواری ناحیەی سکتان ئەنجام دەدەن

 بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان لە سنووری قەزای کۆیە ئاشکرای کرد، تیمێکی شوێنەواریی کۆماری چیک، سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕووپێوی ناوچە شوێنەوراییەکانی سنووری ناحیەکەیانن.

 شاخەوان سکتانی، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: "تیمێكی شوێنەواریی کۆماری چیک، لە سنووری گوندی کۆدەرە دەستیان کردووە بە ڕووپێوکردن، کە لە چوارچێوەی (ڕووپێوی شوێنەواریی سکتان- گۆمەسپان)ە و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان".

 گوتیشی: "کاری ئەو تیمە بەپێی گرێبەستێکی فەرمییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار، کە ماوەکەی پێنج ساڵە".

 باسی لەوەش کرد: "بە شێوەیەکی گشتی، کاری تیمە شوێنەوارییەکە ئێستا لە وەرزی سێیەمدایە، کە ئەنجام دەدرێت و تێیدا ناوچەیەکی فراوان بەسەر کراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر پێگەی شوێنەواری تۆمار کراون، کە دوای ڕووپێوکردنیان، بۆ کاری کنە و پشکنین ئامادە دەکرێن".