لە لێدوانێکدا بۆ (باسکورد)، هونەرمەند شاخه‌وان كه‌ركووكی رایگەیاند: "ئێستا خه‌ریكی دوو به‌رهه‌می نوێم، كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به هاوبه‌شی به‌رهه‌می دێنن و به‌م نزیكانه به ناوی (مەکه‌ن مه‌نعی عاشقان) بڵاو ده‌كرێته‌وه، تێکستی گۆرانییەكە لە شیعری شاعیری كۆچكردوو (ئه‌حمه‌د کۆر)ه و لە ئاوازی مامۆستا فەرهه‌نگ غەفوورە، کاری موزیك لە وڵاتی تورکیا لە سەرده‌ستی میوزیکژەنه باشەکانی تورکیا کاری بۆ کراوە، دابەشکردن میوزک (سەرکان تانک)ە، کە میوزیکژەنێكی بەتوانایە و کوردی كوردستانی باكوورە و خەڵكی شاری دیاربه‌کرە.“
ئاماژەی بەوەش کرد: ”لەم بەرهەمەدا تێکەڵبوونێکمان دروست کردووە، مەقامی هەولێر و کەرکووکمان ئاوێتەی یه‌کدی کردوون، لە ڕووی ده‌نگ و مەقام هیوادارین خەرمانێکی تەڕ و بەرهەمێکی جوانتر بخه‌ینە سەر هونەری کوردی، لەم کلیپەدا چەند ئەکتەرێکی بەتوانا بەشدارییان کردووه، بەرهەمەكە لە دەرهێنانی خۆمە و محەمەد مەرزانی کاری کلیپ و وێنەگرتنی بۆ کردووە، کە هاوکارییەکی زۆری کردووم و زۆر سوپاسی ده‌که‌م، کاری دوو‌وەمم بە ناوی (ئاگری دڵ)ە، ئەم بەرهەمه ئاوازی فۆلکلۆری رۆژهەڵاتی شاری سنەیە، لەگەڵ شاعیری لاو سامی سه‌باح، دوای گۆڕینەوەی بیروڕا، تێکستێكی جوانمان بۆ هەڵبژارد.“
گوتیشی: ”هیوادارم ئەم بەرهەمه جیاوازتر بێت لە بەرهەمەکانی دیكه‌م، چونكه لە رووی میوزیک و ستایل، کاری موزیك تەواو بووە، لە وڵاتی ئێران له شاری تاران لەگەڵ باشترین میوزیکژەنە سوننەتییەکان کارمان بۆ کردووه، ئومێد ده‌كه‌م له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانم کلیپی بۆ بکه‌م“.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، شاخه‌وان كه‌ركووكی، له‌دایكبووی شاری كه‌ركووكه و به‌هۆی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی، باوكی ئاواره‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمەنده دڵسۆز و دەنگخۆشانەی، ساڵانێكی زۆره له بواری هونه‌ر كار دەكات و بەرهەمی بڵاو دەكاتەوە، خاوەن هونەرێكی سەنگین و ڕێزلێگیراوە، بۆیە خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گەورەی جه‌ماوه‌رییه.