ئەم پردە لە ناوەڕاستی سەدەی ١٣، بە فەرمانی شێخ مەولانا، لە شاگردەکانی شێخ یوسفەددین بورهان دروست کراوە، کە بە پردی مەولاناش ناسراوە. درێژیی پردەکە ٥٥ مەتر و پانییەکەی ١٠ مەتر لە بەشی خوارەوە و ٤ مەتر و نیو لە بەشی سەرەوە و بەرزییەکەی ١٠ مەتر و بەرزیی تا بنی نزیکەی ١٥ مەتر دەبێت.
پێدەچێت ناوی ئەم پردە پەیوەندیی بە ناوی قەڵاکەوە هەبێت بە ناوی قەڵا (تاسیان)، کە لە سەردەمی ساسانییەکان دروست کراوە و پاشماوەکانی تا ئێستایش لە بەشی باکووری ئەو پردە و کەمێک دوورتر دۆزراونەتەوە.
بوونی بەردی سروشتی و بەردی بنی ڕووبارەکە، ڕێگریی دەکات لە تێکچوونی ڕاستەوخۆی بناغە لەسەر بەردەکان. درێژیی پردەکە نزیکە لە باکوور بۆ باشوور و ٥ ستوونی هەیە، جگە لە یەکێکیان، کە لە بەرد و تێکەڵەی لم و بەرد دروست کراوە، ستوونەکانی دیكە لە بەردی سروشتیی ڕووبارەکە دروست کراون. دوای نۆژەنکردنەوەی پردی قەڵا تاسیان، رووکەشە کۆنەکەی لەدەست داوە و بووەتە رووکەشێکی ئاسن و دار، ئەو کەرەستانەیشی لە پردەکەدا بەکار هێنراون، بریتین لە چیمەنتۆ و دار و ئاسن.
پردی قەڵا تاسیان ( پردی قالاتاسیان) دەکەوێتە سەر ڕێگای پیرانشار بۆ سەردەشت و لەسەر ڕێگای لاوەکیی گوندی (بیبی ئاڤا) بۆ سێپیدارە.
ئەم پردە لە شاری سەردەشت لەسەر جادەی کۆنی سیراباد بۆ مەهاباد، لە بەشی باکووری زێی زاب بچووک دروست کراوە.