هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا (ته‌ها داراغایی) له‌گه‌ڵ (باسكورد)، ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی كاری هونه‌ری و ئاسته‌نگه‌گانی ئاشكرا ده‌كات.
(باسكورد): مێژووی ده‌ركه‌وتنت له بواری هونه‌ری دراما بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ته‌ها داراغایی: سه‌ره‌تای هاتنم بۆ ناو دونیای هونه‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ ناو شانۆ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی (1974).
(باسكورد): بۆچی ڕێچكه‌ی هونه‌ری نواندنی تۆ زیاتر له بواری كۆمیدیایه؟
ته‌ها داراغایی: کاری کۆمیدیا قورسه، توانایەکی بەرزی ئەوێت، کۆمیدیا هه‌موو كه‌س ناتوانێ خۆی تێدا ببینێته‌وه، بەشێکی زۆری هونه‌رمه‌ندان لایەنی سروشتیی خۆیان کۆمیدییە، ئەمە لە زۆر وڵاتی دیكه هەیە، کە فیگەرێکی کۆمیدییان هەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ کۆمیدی بوون، بەڵکوو توانای ئەکتەر بۆ بەکارهێنانی جەستە و دەنگ و ڕوخساری، هۆکارێکی دیكەن بۆ سەرکەوتن، چونکە من لە ڕۆژگارێکدا دەستم کردووە بە کاری كۆمیدیا، خەندە و پێکەنین لەسەر لێوی بینه‌ر ون ببوون.
(باسكورد): ده‌گوترێ كۆمیدیا واته پێكه‌نین؟
ته‌ها داراغایی: کۆمیدیا بەپێی جۆرەکان ئەگۆڕێت، مەرجیش نییه بینه‌ر به وشه و سه‌رجه‌م جووڵه‌كان پێبكه‌نێت.
(باسكورد): له‌نێوان دنیابینیی كۆمیدیا، یان بەرجەستەكردنی رۆڵێكی ئاسایی، كامه‌یان ئاسووده‌یی به تۆ به‌خشیوه؟
ته‌ها داراغایی: لای من هەردووکیان چڵی درەختێکن، زۆر جار بیرۆکەکان بۆ رۆڵێكی ئاسایی گونجاون، به‌ڵام كۆمیدیا زێتر بینەری هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئێستا شاشەی کوردی خاڵییە لە کۆمیدیای دروست.
(باسكورد): ئێستا بینه‌ری شاشه‌ی كوردی چی ده‌وێت؟ تراژدیا، یان كۆمیدیا؟
ته‌ها داراغایی: بێ گومان ئه‌كته‌ر ده‌بێت وه‌ك هه‌ویر وابێت، له هه‌ردوو بواره‌كەدا شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت، مه‌رج نییه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی كۆمیدی بوو، ئیتر نه‌توانێت ڕۆڵێكی تراژیدی ببینێت، به‌ڵام هه‌ندێ جار زاڵبوونی ڕۆڵه كۆمیدییه‌كه، ئه‌و ڕووخساره‌ت لای بینه‌ر پێ ده‌به‌خشێ، كه تۆ هه‌میشه كۆمیدیت، نه‌ك تراژیدی.
(باسكورد): هونه‌ر بووەته سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ هونه‌رمه‌ندان؟
ته‌ها داراغایی: هونەر هەموو شتێکی پێ بەخشیوین، جگە لە بژێوی، ئەمە لە زاری هەموو هونەرمەندانەوە ئەڵێم. بەداخەوە هونەر نەبووەتە سەرچاوەی ژیان، بەڵام دڵمان خۆشە، چونکە هونەر ڕێزه.
(باسكورد): هۆكار چییە له بینه‌ر ونیت؟
ته‌ها داراغایی: ئه‌گه‌رچی من لە شاشە ون بووم، بەڵام لە بینه‌ر ون نه‌بووم. ته‌نیا دوور کەوتومەتەوە لە کۆمیدیا، تا ئەو مێژووە جوانەی هەمە نەشێوێت.
(باسكورد): تا چه‌ند هونه‌رمه‌ند لە رێی هونه‌ری نواندنەوە ناوبانگ دەردەكات؟ كام ناو بووەته ناسناوی هونه‌ریت؟
ته‌ها داراغایی: هەموو کاتێک شانازی بە هونەرەکەمەوە ده‌کەم، هونەر ناوبانگی (تەها داراغای)ی پێ بەخشیوم کە ناوی خۆم و زێدی باووباپیرمە.
(باسكورد): چیت هه‌یه بۆ (باسكورد)؟
ته‌ها داراغایی: هیچ شتێک بە وتە ناگوترێ، ئەگەر ئێوە نەبن، ئەوا کەس ئێمە ناناسێت. سوپاس بۆ (باسکورد) و ستافه به ئه‌زموونه‌كه‌ی.