مۆزەخانەی ورمییە لە ساڵی 1967 زایینی دروست کراوە، ژێرخانەکەی ٧٥٠ مەتر چوارگۆشەیە و ڕووبەرەکەی ٢٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە.
دوای چەند ساڵێک بەمەبەستی پاراستنی کار و کەلوپەلی ناوازە و هاوتەریب لەگەڵ فراوانبوونی مۆزەخانەکە، دوو فەزای تاڕادەیەک گەورە و گەنجینەی ژێرزەمینی بۆ مۆزەخانەکە زیاد کرا.
ئەم مۆزەخانەیە هۆڵێکی گەورەی هەیە، کە تایبەتە بە کەلوپەلی کۆن و مێژوویی سەر بە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکان و هۆڵێکی بچووکی تایبەت بە مۆزەخانەی ئەنترۆپۆلۆژی هەیە.
کۆمەڵێک کتێبی نایاب، کە زۆربەیان قورئان و کتێبی ئایینی و ئیسلامین، لە مۆزەخانەی ورمێدا هەڵگیراون. هەروەها لەم مۆزەخانەیەدا کەلوپەلی سەردەمی پێش مێژوو و مێژووی ئیسلام و هەروەها کەلوپەلی پەیوەندیدار بە هونەرە نەتەوەیی و دیکۆراتییەکان، ئەنترۆپۆلۆژی، کاری دەستی و ... هتد هەیە. لەم گەنجینەیەدا زیاتر لە ٣٠ هەزار بابەتی کەلوپەلی کۆن و مێژوویی هەڵگیراون، کە کۆنترین بەرهەمەکانیان سەر بە هەزارەی حەوتەمی پێش زایینن.
لە مۆزەخانەی ورمییەدا سێ نووسراوی هەزارەی یەکەمی پێش زایین بە ناوی ستێلی کێلەشین، ستێلی موانا و نووسراوی مەحموود ئاباد هەیە، کە بە نووسینی بزماریی ئۆرارتوویی نووسراون، نوێترین بەرهەمەکانی ئەم مۆزەخانەیەش هی سەردەمی قاجارەکانە.
(مۆزەخانە) وشەیەکی یۆنانییە، کە لە (موزە یون) مۆزەخانەی یۆن"ەوە، کە بە واتای کۆبوونەوەی فریشتەکان دێت، وەرگیراوە. بەگشتی مۆزەخانە شوێنێکە، کە کۆمەڵێک بەرهەم و کەلوپەل لە شوێنێک، یان بینایەکدا هەڵدەگیرێن و نمایش دەکرێن.