106 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شێخ مەحموودی حەفید یەکەمین حکوومەتی کوردی ڕاگەیاند

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

106 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شێخ مەحموودی حەفید یەکەمین حکوومەتی کوردی ڕاگەیاند

106 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە 17ی نۆڤێمبەری 1918 شێخ مەحموودی حەفید یەکەمین حکوومەتی کوردی ڕاگەیاند و شاری سلێمانیی کردە پایتەختی حکوومەتەکەی.

 لەبارەی حکوومەتەکەی شێخ مەحموودەوە، (ستیڤن لۆنگریک) لە پەرتووکەکەیدا (عێراق لە 1900 – 1950) دەڵێت: "دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی شێخ مەحموود ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی تا دەگاتە ڕ‌ەواندزی گرتەوە و ماوەیەکیش کۆیە و ناوچەکەیشی سەر بە شێخ بوون و بەدەیان سەرۆک خێڵی کوردی چوونە پاڵی و زمانی کوردی بووە زمانی فەرمیی میرییەکەی و فەرمانبەرەکانیشی لە کورد بەولاوە کەسی تر نەبوون."