رۆژی یەكشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشانگای تایبەتیی (یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی) بە ناونیشانی (گەوهەری وشە ناوازەکان)ی لە گەلەری میدیا لە هەولێر کردەوە.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و نزیکەی ٤٠ تابلۆی خۆشنووسی تێکەڵ بە زێڕ و زیو و ئەڵماس نمایش کراوە. تابلۆکان قەبارەی جیاوازیان هەیە و لەبەر ئەوەی بە ئاڵتوون رووپۆش کراون، نرخیان گرانە. ئەم جۆرە کارانە وەک پیشە و هونەری دەستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگییان پێ دەدرێت.
شایانی باسە، ئەم بەرهەمانە هەوڵ و ماندووبوونی خۆشنووس یەحیا ئەربیلیین، کە ماوەی شەش ساڵ پێیانەوە خەریک بووە.