بەناونیشانی (ڕۆڵی میرنیشنی بابان لە ڕەخساندن و پتەوكردنی بواری كۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی دا)، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆڕێك بۆ (د. عەبدولخالید سابیر) لە شاری سلێمانی ڕێك دەخات.
دوینێ، 18ی 11ی 2024، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، "بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆڕێكی گفتوگۆئامێز بەناونیشانی (ڕۆڵی میرنیشنی بابان لە ڕەخساندن و پتەوكردنی بواری كۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی دا) بۆ (د. عەبدولخالید سابیر) مامۆستای زانكۆ ساز دەكات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ئەو مەبەستەش لە بانگێشتی هەموانی كردووە و دەڵێت: "بەڕێزتان بانگهێشتكراون بۆ ئەو كۆڕە و خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان."
لە بانگهێشتنامەكەدا، ڕۆژ و شوێن و كاتی كۆڕەكەش خراوەتە ڕوو، كە "ڕۆژی سێشەممە 19ی 11ی 2024، كاتژمێر سێی ئێوارە لە دەروازە ستی2، باڵەخانەی U، نهۆمی4، شوقەی ژمارە 20، ئۆفیسی گۆڤاری هەردەم."