به‌ڵگه‌فیلمی خازر نمایش ده‌كرێت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

به‌ڵگه‌فیلمی خازر نمایش ده‌كرێت

 سه‌ربه‌ست مه‌نمی، به‌رپرسی ڕێكخراوی (كوردستان بۆ دیالۆگ)، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) ڕایگه‌یاند: "لە چوارچێوەی کار و چالاکییە کولتوورییەکانی (کوردستان دیالۆگ) و بایەخدان بە هونەر و هونه‌رمه‌ندان و ئەو بایەخەی بە فیلم و فیلمی بەڵگەنامەیی دەدات، رێوڕەسمێكی تایبەت بە یەکەمین نمایشی فیلمی بەڵگەنامەیی (خازر) ساز دەكات، ئەم بەڵگەفیلمە له‌ دەرهێنانی هونەرمەند (نزار مامەیە) و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێرە.“

 گوتیشی: ”ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەفیلمە، گێڕانەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە بەسەر تاریکپەرستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش)، تەواوی ڤیدیۆ و دۆکیۆمێنتەکان ڕاستەقینەن و لە مەیدانی بەرخودان و سەرکەوتنی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان تۆمار کراون.“

شایانی باسە، ئەم بەڵگەفیلمە لەلایەن رێکخراوی (کوردستان دیالۆگ) به‌ هاوبه‌شی لەگەڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی سینه‌مای هه‌ولێر نمایش دەكرێت.