به‌ریتانیا.. كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم یادی دە ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

به‌ریتانیا.. كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم یادی دە ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه

 كۆمپانیای (kamfilmingproduction) وه‌ک یه‌كه‌م كۆمپانیای هونه‌ریی كوردی- به‌ریتانی، بە فێستیڤاڵێك یادی دە ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەكاتەوە.

 هونه‌رمه‌ند ئه‌میر ته‌ها، ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكار و یه‌كێك له‌ به‌شداربوان لە فێستیڤاڵەکە، له‌مباره‌یه‌وه ‌به ‌(باسكورد)ی ڕاگه‌یاند: ”مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئەمساڵ كۆمپانیای (kamfilmingproduction)، وه‌ک یه‌كه‌م كۆمپانیای هونه‌ریی كوردی- به‌ریتانی، خاوه‌ن مێژووی دەساڵەی پڕ له ‌كاری هونه‌ری، كه ‌كاری بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان و كه‌ناڵه‌ كوردی و بیانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانیی بردووەته‌وه، یادی دە ساڵه‌ی خۆی به‌ بەشداریی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و هونه‌رمه‌ندانی بیانی له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌كاته‌وه“.

 گوتیشی: ”هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران له‌و یاده‌دا باس له‌ كار و چالاكی و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ن.“

 له ‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، هونه‌رمه‌ند ئه‌میر ته‌ها گوتی: ”ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌م، له ‌ڕێگای شاشه‌ی سكرینەوە، كار و چالاكیی دە ساڵه ‌به‌شێوه‌ی دیكۆمێنتاری بۆ میوانان په‌خش ده‌كرێت.“