ڕۆمانێکی بەختیار عەلی وەک باشترین سەد کتێبی سەدەی 21 ناسێندرا

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ڕۆمانێکی بەختیار عەلی وەک باشترین سەد کتێبی سەدەی 21 ناسێندرا

رۆژی 24ی نۆڤەمبەری 2024 ڕۆژنامەی (نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZ) لیستی هەرە باشترین 100 کتێبی سەدەی 21ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و ناسەنی/ مەعریفەدا بڵاو کردەوە، کە چەندین لێژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراوی پڕ ئەزموون، لەنێوان هەزاران پەرتووکی جیهاندا ئەم لیستەیان وەک باشترین پەرتووکەکانی سەدەی 21 ئامادە کردووە.

 ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا)ی نووسەر و ئەدیبی گەلی کورد (بەختیار عەلی)، لەناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەری دنیا، وەک 100 باشترین کتێبی سەدەی 21 دیاری کراوە.

 شیاوی باسە، ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا) لە ساڵی 2002 بڵاو کراوەتەوە، هەروەها لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرتووە، ڕۆمانەکە بە زمانی کوردی نووسراوە و بۆ چەندین زمانی دیکە وەرگیڕدراوە، لەوانە (ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئیتاڵی، فەرەنسی، ئینگلیزی). هەروەها ئەم ڕۆمانە لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرتووە.