پەرتووكی (ڕاگەیاندنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا) چاپ و بڵاو كرایەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

پەرتووكی (ڕاگەیاندنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا) چاپ و بڵاو كرایەوە

 نووسەرێكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەرتووكێك بە ناونیشانی (ڕاگەیاندنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا) بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، چاپ و بڵاو كردەوە و كەوتە بەر دیدەی خوێنەران.

 د. دڵشاد مستەفا باڵەكی، نووسەر و ئامادەكاری پەرتووكەكە بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند: "ئەم بەرهەمەم بە ناوەڕۆكێكی پڕ زانیاری، ئاشناتان دەكات بە ڕاگەیاندنی گەشتیاری. كتێبەكە سوودی دەبێت بۆ ئەكادیمیستەكان، توێژەران، فێرخوازانی بەشەكانی ڕاگەیاندن و گەشتوگوزار، ڕاگەیاندنكاران، دامەزراوەكانی پەیوەستدار لە حكوومەت، كۆمەڵە و كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی گەشتیاری".

 گوتیشی: "بە سوپاسەوە ئەم پەرتووكەم لەسەر ئەركی بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران چاپ و بڵاو كراوەتەوە و كەوتووەتە بەر دیدەی خوێنەران، سەرەتا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی لە ژووری (G15) بەردەست بوو، لەدوای تەواوبوونی پێشانگەكەش، كتێبەكە لە كۆمەڵگەی فەرهەنگیی ئەحمەدی خانی لە سۆران و لە نووسینگەی تەفسیر لە هەولێر بەردەست دەبێت.“