قەڵای خوڕەم ئاباد (فەلەکولئەفلاک)، لە ساڵی ٦٥١ی زایینی لە سەردەمی ساسانییەکان دروست کراوە.
ئەگەر سەیری مێژووی قەڵاکە بکەیت، ئەم قەڵایە زیاتر بنکەی حکوومەتی پاشا جیاوازەکان بووە و لە قۆناغە مێژووییەکاندا وەک بەندیخانە بەکار هێنراوە. لە ساڵانی دووردا، قەڵای فەلەکوئەفلاک بە ناوی تری وەک قەڵای شاپوور خواست، قەڵای سابر، قەڵای خوڕەم ئاباد، قەڵای ١٢ تاوەر و کۆشکی ئەتابەکان ناو دەهێنرا و هەریەک لەو ناوانە پەیوەندییان بە بابەتێکی دیاریکراوەوە هەیە لەو سەردەمەدا.
لە کتێبە مێژووییەکاندا هاتووە، کە پاشاکانی ساسانی لەبنەڕەتدا هێڵی بەرگریی ئێرانیان لەبەرامبەر هێرشی عەرەبەکان، لە زنجیرە چیاکای زاگرۆس دانابوو و بەدرێژایی ئەو ڕێگایە قەڵای بەهێز و گرنگیان لەنێوانیاندا دروست کردبوو. لەنێو ئەم قەڵا گرنگانەدا، کە پێدەچێت پێگەیەکی فەرماندەییان هەبووبێت، یەکێک لەوانە قەڵای شاپوور خواست بوو.
زنجیرە چیای هاوتەریبی زاگرۆس، بەربەستێکە لەنێوان ناوەڕاست و بەشی باشوور و ڕۆژئاوای ئێران و لوڕستانیش لە بەشی ناوەڕاستی ئەم زنجیرە چیایە، لە تێپەڕبوونی ڕێڕەوی پەیوەندییە گرنگەکاندا هەڵکەوتووە و بەدرێژایی مێژوو هەمیشە گرنگییەکی تایبەتی هەبووە.
بەپێی بەڵگە شوێنەوارییەکان، ئەم قەڵایە بەهۆی هەڵکەوتە تایبەتییەکەی، کە دەکەوێتە تەنیشت سەراب ئاوییەکەی گوڵستان، هەمیشە جێگەی سەرنجی مرۆڤ بووە بەدرێژایی مێژوو، هەروەها قەڵای شاپوور خواستیش بەرهەمی سەرنجی ساسانییەکان بووە، پاشاکان تا ئەم خاڵە لە سەردەمی ئیسلامی سەردەمی حەسنوەی و ئەتابکان و والییەکانی لوڕستان بەدرێژایی مێژوو درێژەیان بە ژیانی خۆیان داوە.