بە ئێکجاری ڤیەننام بەجێ هێشت و بە قیتاری هاتمە گڕاتس. تەکسیەکم گرت و چوومە ئوتێلەکەی و عینوانەکەشم لەبەر کردبوو، (هافنەریگل ٥٣) ئەوە ڕەقەمی ئەو ئۆتێلەی بوو کە تەقریبەن لۆ سێ مانگان، هەتا مەکتەب دەستی پێکردۆ، بووە جێی حەوانەوەم و ئەمتانی لەوێ بمینمۆ! وەلەو بەهرۆز غورفەکی لۆ گرتبووم، بەران حەزمەکرد غورفێ من، لە تەنیشت غورفێ وی با، بەران لەوێ غورفەی بەتار نەبوون.
بە تەلەفۆنی قیسمی داخیلی، کە هاوینان ئەیانکردە ئوتێل، قسەم لەگەر بەهرۆزی کرد، زانی لە ئوتێلەکەیمە، هاتە خوارێ و لەگەر کاتبی ئوتێلەکەی کە دەیناسی، قسەی کرد و، کە ناوی پارەی نەمساوی (شیلینگ) هات، زانیم کە دەبی پارەی بدەم! پارەی مانگەکم پێشوەخت دا و کلیلەکەیان تەسمیل کردم و بەهرۆز جانتایەکی لۆ هەرگرتم و بە مەسعەدی چوینە قاتی نۆیەم و ژۆرەکەش ڕەقەم سێ بوو! عیماڕەی هافنەڕیگل ١٨ قات بوو، هەر قاتی چار بەش بوو (ئا، بێ، سین، دێ) هەر بەشەکیش پێنج غورفە و مەتبەخی جەماعی و حەمام و ئەدەبخانە و دوو مەغسلەی تێدابوو.
ئەوەی میهیم بوو، بەهرۆز هەندەک شتی زەرووریی لۆ شەرح کردم و گۆتی، ئیسڕاحەتی خۆت بکە، ئەوجا دوایێ وەرە کنەمن. وابزانم زۆر عەجەلەی بوو، گۆرانیی موفەزەلی (چاوی ڕەشی جوانە)ی لۆ لێ دەم! هەردوو جانتا و عوودەکەم لە غورفەی دانا و ئاوەکم بەخۆدا کرد و بڕەک ئیسڕاحەتم کرد، تەلەفۆن لێ درا، گۆتم هەنکە ئێکەک جوابەداتۆ، بەران دیار بوو کەس لەوێ نەبوو، زانیم کێیە! هەر بە کوردی قسەم کرد و گۆتم: "فەرموو"
گۆتی: "بەهرۆزم، ئەوە لۆ نایێی ئینتیزارتەکەم"
گۆتم: "هەنکە دێم، ئاوەکم بەخۆدا کرد"
خۆم گۆڕی و چوومە کن بەهرۆزی.
هەر زوو گۆتی: "ئەدی کانی عوودەکەت، لۆ لەگەرەخۆت نەینا؟"
گۆتم: "لە ڕێیێ زۆر ماندی بوو، دەبی ئیسڕاحەت بکا!"
دانیشتم و چایەکی لۆ لێنام و زۆر قسەن کرد، لە هەمووشی مهیمتر ئەوەبوو کە گۆتی: "هەرکەسەک لە نەمسای بژی، دەبی بچتە دائیرەی پۆلیسی، لۆوەی ناو و عینوانی تەسجیل کەن." ئەمنیش گۆتم: "دەبی کەنگی بچم؟“
گۆتی: "تەقریبەن حەفتەکت وەخت هەیە، بەران خەمێ مەخۆ حەفتەکی دی وێکڕانەچین"
بەهرۆز لێم نەگەڕا هەتا عوودەكەم نەهێنا و (چاوی ڕەشی جوان)ەم لۆی لێنەدا، هەر وەخت بوو هەستیتۆ و شایێ بکا، مەڕاقی لەو گۆرانیەی دابوو! لە درێ خۆم گۆت: ”تازە بوومە عازفی بیلاتی مەلیک بەهرۆزی و دەبی ڕۆژێ سێ جار، وەکی حەب و دەرمانی نەخۆشان، سبەینان و نیوڕانان و ئێواران، ئەو گۆرانیەی لۆ لێدەم! بەران بەهرۆز کوڕەکی ژیکەلە بوو، هەتا پێی کرابا مساعەدەی خەرکیەکرد و ئەو بەشەی ئەو لێی بوو لە ئوتێلی دایمەن مێوانی کوردی هەبوون.
(فۆلکس ڤاگن)ەکی قەدیمی هەبوو هەموو ئیشەکانی خۆی پێکرد و لەناو شاری پێگەڕاین و ئەچووینە مەلەوانی. پاش سێ چار ڕۆژان، لەگەرم هاتە پۆلیسی و ئەمنی تەسجیل کرد و گۆتی: "ئەو وەڕەقە زۆر مهیمە، لە جێیەکی باش دانێ و بزر نەکەی، لە هەموو دائیرەکیش ئەو وەڕەقەت لێ تەلەبەکەن، لەبیریشت نەچی، هەروەختەکی عینوانیشت گۆڕا، دەبی دیسان بچیۆ دائیرەی پۆلیسی و وەڕەقەکی نوێتەدەنێ بە عینوانی نوێ.“
زۆر سوپاسم کرد و هاتینۆ مارێ، هەر لەکن بەهرۆزیش تەعاروفم لەگەر هەندەک لە کوردەکانی گڕاتس کرد، زۆربەی کوردەکانی گڕاتس، خەرکی کەکووکێ بوون، سێ چار سولەیمانی و هەولێرییشی لێ بوون، ئێک لەوانە سەعدی پیرە بوو کە برادەری بەهرۆزی بوو، هەر لەکنەویش سەعدییم ناسی، پاشیوەی بەهرۆز تەلیفۆنی لۆ کردبوو، پێی گۆتبوو ڕزگار خۆشناو، مۆزیقارەکەی هەولێری، بە ئیجازە هاتیە و نایەوێ جارەکی دکە بگەڕێتۆ عیڕاق! سەعدییش کە ئەوەی زانیبوو، زوو هاتە (هافنەریگل)ی کن بەهرۆزی، سەعدی شەش سار بوو لەو شارەیەژیا، هەر پاش تێکچوونی حەرەکەی کوردی ساری ١٩٧٥ لەگەر ئەو مەجمووعەی بوون، کە نەمسا بە لاجئ وەری گرتبوون.
ئەڵمانیەکی باشیەزانی و لە هەموو کوردەکانیدکە باشتر بوو، هەتا پێی کرابا مساعەدەی خەرکیەکرد، تەلەفۆن و عینوانی خۆی دا من، ئەو وەختی لە جادەکی بەرامبەر محەتەی قیتاری گڕاتس لەگەر برادەرەکەی هەنڕیێتێ ئەژیا. هەرکێ ئەمنی دیتبا، ئەوە کۆمەرەک سوئالیان لێ ئەکردم: "لێرامینێیۆ؟ داتنایە چ بکەی و کوو بژی؟ دەتەوێ لێرە بخینی و...؟“ بەران هەر کەسەو لە مونتەلەقەکی قسەیەکرد! بەران وەکی ڤیەننای نەبوو، کەس ئێخەی نەگرتم و کەس محاوەلەی نەکرد، بمکاتە عزووی حیزبی خۆی!
هەندەک ئەیانگۆ، ماتول جەوازی عیڕاقییت هەیە، جارێ خۆت کڕ كە و ئینتیزار کە هەتا لایەک بە لایەکیەبیتۆ! هەندەک ئەیانگۆت: "ئەتوو زوو لجووئی وەرەگری، چونکە فەنانەکی مەعرووف و موەزفەکی حکوومی بووی و لە عیڕاق هەراتی، چونکە وەکی مۆزیقارەکی، نەتویستیە ئۆپەرێتەکی لەسەر سەدامی تەئلیف کەی، بەخۆشم ئەوەم باشەزانی، بەران ئەمن لەبەر ئێک سەبەبی نامهەویست تەقدیمی لجووئی بکەم، چونکە لە عیڕاق هێشتا ئەیانزانی کە هێشتا نەبوویمە لاجیئی سیاسی، لەگەرەوەش ئەمنی هەولێرێ مارێ مەیان لە زەقزەقه نابوو، چەند جار چوبوونە مارێ مە و لە منیان پرسیبوو، لە کێندەرم و چا کەم؟
گۆتم ئەدی ئەگەر ئەمن تەقدیمی لجووئم کرد و بوومە لاجیئەکی سیاسی، دەبی چ لە باب و برایەکانم بکەن؟ ئەوەش وای کردبوو، کە مەسەلەی لجووئی ئاخیر حەلم بی. زۆر زەحمەت بوو لۆ من سیقە بە هەموو کوردەکی بکەم! ئەو کوردانەی لە (گڕاتس)یش بوون، پێشتر نەمناسینەو عیلاقەم لەگەریان نەبووە. لۆیێ هەتا عیلاقەی لەگەرەوانە پەیاکەم و تەجروبەیانەکەم و باش بیانناسم، وەختیەوێ! ئێکەم دانیشتنن لە مارێ سەعدی پیرەی بوو کە هەندەک کوردی گڕاتسی دەعوەت کردبوون، بەهرۆز، ئاشتی، سامان، شوان، وەکی دانیشتنەکی تەعاڕوفی بوو، قسەکردن و موناقەشاکرا، نانمان پێکۆ خوارد و وەختەکی خۆشمان بردە سەرێ و درەنگی شەوێ چووینۆ مارێ...
حەرقەی دیی لەدوو دێ...