خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئەمەل سەعید کوردە، نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وە. خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئەمەل سەعید کوردە) لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (باسكورد) گوتی: "ئەم ماوەیە سه‌رقاڵی نوێترین به‌رهه‌می هونەریم به ناونشانی (زەردەخەنە) بوو، کە بەم زوانە بڵاوی ده‌كه‌مه‌وە.”
ئەوەشی راگەیاند: "ئەم گۆرانییە نوێترین بەرهەمی هونەریمە، کە هۆنراوه‌كه لە نازدارترین وشەکانی مامۆستا ساڵح بێچارە و ئاواز و موزیکی عومەر عەبدوڵایە و ئاسۆ جەمال موختار، کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و بەم زوانه كاری وێنەگرتنی کلیپەکە ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌م به‌رهه‌مه یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کارە هونەرییەکانم دەبێت، چونکە یەکەمین جارە بە دەنگ و ڕەنگ و وشەکانیش جەسارەتی پێوەیە، کە زۆر گەنجانەیە و پشتیوان بە میهرەبانیی یەزدان ئامادە دەبێ بۆ عاشقان.
ئەمەل سەعید کوردە، لەدایكبووی شاری کەرکووکه و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا یەکەم بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاو کردووەتەوە، ئێستا خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانییە.