قەڵای میرزا يان بهرزییە، شوێنەوارێكی مێژوویی دێرینە و دەكەوێتە بناری ڕۆژهەڵاتی چیای لازقییە لە سنووری پارێزگای شام لە ڕۆژئاوای كوردستانی سووریا. مێژووی قەڵاكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بیزەنتی لە سەدەی دەیەمی زایینی، كە چەند شارستانییەتێک شوێنی گرتەوە، بەوپێیەی خاچپەرستان كۆنترۆڵیان كرد، هەروەها لە ساڵی 1188ی زاینیدا كوردە ئەیووبییەكان بە سەركردایەتیی سوڵتانی كورد (یوسف كوڕی ئەیووب- سەڵاحەددینی ئەیووبی) دەست بەسەر قەڵاكەدا دەگرن و چەندین شوێن و بینای نوێی بۆ زیاد دەكەن".
ئەم قەڵایە لەسەر ڕووبەرێكی فرەوان دروست كراوە، بەڵام لە هەندێک شوێن بەهۆی بوومەلەرزە و هۆكاری سروشتییەوە ڕووخێنراوە، دەورە دراوە بە دیوار، كە بە تاوەرەكان لە هەموو لایەكەوە پشتگیری دەكرێن، لەلای باكوور و ڕۆژهەڵاتەوە بە دۆڵی بەرز دەورە دراوە، كە لە دزەكردن دەپارێزێت، بە تاوەرەكان پشتگیری لێ كراوە، هەروەک قەڵاكە لە شوێنێكی بەزایی و ستراتیژی لەسەر لوتكەی شاخێكی بەرز دروست کراوە، بەهیچ شێوەیەک لە باكوورەوە یان باشووری قەڵاكە ناتوانرێت هێرشی بكرێتە سەر، چونكە هیچ كەسێک ناتوانێت لەم دوو لاوە بەسەر شاخەكەدا سەر کەوێت، سەبارەت بە دیوی ڕۆژهەڵاتیش دەكرێت لێیەوە سەركەون، بەڵام دەبێت كەسێكی شەڕكەر بێت، چونكە بەهۆی بەرزییەكەیەوە سەختە".
لە دەرگای دەرەوەی قەڵاكە كەوانەیەكی بەرزە و دیوارەكانی دەرەوەی لە بەردی لیمۆی سپی دروست كراون، لە مەودای نێوان قەڵای ناوەوە و دیوارەكانی دەرەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە ژمارەیەک خەزانی ئاو لەناو بەردەكەدا هەڵكەندراون، دیوارەكانی دەرەوەی قەڵاكە لە بەردی لیمۆی سپی قەبارە گەورە لای ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە باشی كاری لەسەر كراوە، لە لای باكووریشەوە تەنكن، بەپێی ئەگەری زریان لە هەموو ئاراستەیەكەوە. ئەم دیوارانە لەنێوان تاوەری دووەمدا دروست كراون، قەڵاكە دوو جۆر تاوەری هەیە: تاوەرەكانی دەرەوە، كە بەستراونەتەوە بە دیوارەكانەوە و تاوەرەكانی ناوەوەی بەستراونەتەوە بە پێكهاتەی ناوەوەی قەڵاكە.
سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە:
- شخصیات من الذاكرە الكردیە، كتیبی موعجم البولدان، لە نووسینی یاقوت الحماوی، دادوەر بەهائەدین ابن شداد، ابكثیر دیمشقی، شەمس الدین الدهابی، لە كتێبی مێژووی ئیسلام، ابن العديم في كتابه زبدة الحلب في تاريخ حلب.