دەریاچەی زرێوار... گەوهەرە پیرۆزەییەکەی رۆژهەڵاتی نیشتمان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

دەریاچەی زرێوار... گەوهەرە پیرۆزەییەکەی رۆژهەڵاتی نیشتمان

 ” جوانترین و پارێزراوترین دەریاچەی ئاوی شیرینە لە جیهان “

 دەریاچەی (زرێوار)، یەکێکە لە دەریاچە جوان و دیمەندارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم ڕووبارە بە هۆی ئاوە ساف و ڕەنگی پیرۆزەییەکەی، بە گەوهەرە پیرۆزەییەکەی کوردستان بەناوبانگە.

 دەریاچەی زرێوار، لەناوەڕاستی چیای زاگرۆس هەڵکەوتووە. ئەم گۆمە سنووری درێژییەکەی سێ کم و پانییەکەی یەك کیلۆمەتر و نیوە. قووڵایی گۆمەکە 10 مەتر و هەروەها ڕووبەرەکەی 20 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. ئەمە گەورەترین و جوانترین و پارێزراوترین دەریاچەی ئاوی شیرینە لە جیهاندا. زرێوار دەریاچەیەکی بەنرخە لەناوەڕاستی دارستانە چڕ و داربەڕووە جوان و دار کێوییە خۆڕسكە جۆراوجۆرەکان و خاکی پڕ شکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 بە بڕوای خەڵکی ناوچەکە، ئەو دەریاچەیە شوێنێکی پڕ نهێنی و ئەفسانە و مێژووییە و خەڵک پەیوەندیی ئەفسانەییەكەی لەوەدا دەبینن، کە هیچ رووبارێک، یان سەرچاوەیەکی ئاوی ناگاتە ئەوێ، بەڵام دەریاچەکە هەمیشە پڕ ئاو و سەرچاوەی ژیانە.