بەوێنە... مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

بەوێنە... مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان

 مەزارگەی پیرشالیار دەکەوێتە گوندی هەورامان، کە مەزارگەی یەکێک لە سەرەکیترین کەسایەتییەکانی ئایینی یارسان (کاکەیی)ە.

 وشەی پیرشالیار لە سێ بەشی پیر+ شا+ لیار پێکهاتووە، کە هەر بەشێکیان مانای جیاوازی هەیە.

 پیر: واتا ئەو کەسەی کە حەوت قۆناغی سەرەکیی ئایینی یارسانی تێپەڕاندووە.

 شا: بە واتای خاوەن شکۆمەندی و گەورەییە و کەسێک کە بتوانێت ڕەزامەندیی خەڵک بەدەست بێنێت.

لیار: بەشی سێیەمی وشەکە، بە مانای پارێزەر و میراتگر و جێنشین دێت.

بەگشتی پیرشالیار بە واتا، کەسێک یان کەسایەتییەکی ئەفسانەیی- مێژوویی، بە واتای شای شاهان، یان پیری پیران دێت.

 بێجگە لە مەزارگەی پیرشالیار، چەندین مەزارگە و شوێنی ئایینیی دیكەی پیرۆز لەو گوندە و لەدەوروبەری هەن، کە زۆربەیان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ناوچەیە شوێنێکی تایبەتە لە ئایینی یارسان و پەیڕەوانی.

 گوندی هەورامان دەکەوێتە بەشی هەورامانی تەخت لە کوردستانی رۆژهەڵات.