گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان

 گوندی دەرە تەفی دەکەوێتە شاری مەریوان سەر بە پارێزگای کوردستان. ئەم گوندە جوان و سەرنجڕاکێشە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان دادەنرێت و بە گوندی لەک لەکەکان، یان حاجی لەق لەقەکان ناسراوە.

گوندی دەرە تفێ دەکەوێتە شاری مەریوان سەر بە پارێزگای کوردستان. ئەم گوندە جوان و سەرنجڕاکێشە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان دادەنرێت و بە گوندی لەک لەکەکان، یان حاجی لەق لەقەکان ناسراوە.

 لەک لەکە کۆچبەرەکان لە ڕێگای سەفەر بۆ ناوچە گەرمەکانی وڵاتی سعودیە، بە تایبەتی لە جەددە دەوەستن، خەڵکی ئەم شوێنە ساڵانە میوانداریی ژمارەیەکی زۆر لەو باڵندانە دەکەن. لە گوندی دەرە تفێ دۆستانی سروشت و ژینگە زیاتر لە ٨٠٠ هێلانەیان بۆ لەک لەکەکان دروست کردووە و تا کۆتایی مانگی ئاب پێشوازی لەم باڵندە جوان و سەرنجڕاکێشانە دەکەن.

 بوونی لەک لەکەکان لە گوندی دەرە تفێی مەریوان بووەتە بیانوویەک بۆ خەڵکی ئەم گوندە و شارۆچکەکانی دەوروبەری بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی گەڕانەوەی ئەو باڵندە جوانانە بۆ گوندەکەیان و هەموو ساڵێک لە ٢٩ی ئازاردا ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوەدەچێت.

 شایانی باسە گوندی دەرە تفێ وەک شاری لەک لەکەکان لە میراتی فەرهەنگیی وڵاتی ئێراندا تۆمار کراوە.