یەکەمین کورد کە گەیشتە سەر چیای هیمالایا و ئاڵای كوردستانی هەڵكرد

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

یەکەمین کورد کە گەیشتە سەر چیای هیمالایا و ئاڵای كوردستانی هەڵكرد

لە ساڵی 1988 یەکەمین کورد کە توانیی بگاتە سەر چیای هیمالایا و ئاڵای کوردستان هەڵبکات، گەنێکی خەڵکی شاری سلێمانی بوو بە ناوی دکتۆر تەها بوو، کە بە (دکتۆر نەبەز) ناسراوە. ئەو کوڕی کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی، رەوانشاد سەید غەفووری مەلا عەلی مەڵکەندی بوو.

دکتۆر نەبەز (تەها) لە ساڵی 1952 لە گەڕەکی مەڵکەندیی سلێمانی لەدایک بووە و لە زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی زانست، بەشی زیندەوەرزانیی تەواو كردووە.

لە ساڵی 1977 چووەتە (بەریتانیا) و لەوێ بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای بەدەست هێناوە.

لە ساڵی 1979 بووەتە ئەندام لە یانەیەکی شاخەوانی لە گلاسگۆ بە ناوی (یانەی لۆمۆند شاخوانی).

لە ساڵی 1988 لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی یانەکەی، وەک یەکەمین کورد لە مێژوودا چووەتە سەر زنجیرەچیای هیمالایا و لەوێ ئەم ئاڵایەی ئێستای کوردستانی هەڵکردووە.

مەخابن لە ساڵی 1993 لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێن لەسەر چیای بێن نێڤیس لە سکۆتلەندا گیانی لەدەست دا.