خولی فێرکردنی پیشە دەستییەکان بۆ گەنجانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

خولی فێرکردنی پیشە دەستییەکان بۆ گەنجانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

 بە مەبەستی ڕاھێنانیان لەسەر دروستکردنی کەلوپەلی جۆراوجۆری ھونەری و کەلەپووری، لە ڕاپەڕین خولێکی فێربوونی پیشە دەستییەکان بۆ ژمارەیەک گەنج دەکرێتەوە

. بەڕێز محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە گەشتوگوزاری ڕاپەڕین، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: "ئەو خولە بە سەرپەرشتیی دەستەی گەشتوگوزار و هەروەها فێرکاریی بیانی بۆ ٢٤ گەنجی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو".

 گوتیشی: "لە خولەکەدا ئەو گەنجانە فێری چنین و دروستکردنی کەلوپەل لە دار و بەکارھێنانی کاویە بۆ دروستکردنی تابلۆی سەردار و زۆر بەرھەمی دیکەی فۆلکلۆری و کوردەواری کران".

 باسی لەوەش کرد: "ئەو گەنجانە فێر کران، کە ببن بە خاوەن پیشەی خۆیان، كە ھەم سوودی ئابووری ھەیە و ھەمیش بۆ پاراستنی پیشە و بەرھەمی کوردەواری گرنگە، بەتایبەت کە لەکۆتایی خولەکە بڕە ھاوکارییەکی ماددیشیان بەسەر بەشداربووان دابەش کرد، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە پیشەکە بدەن".