وەلەو ئەڵمانیشم نازانی، کیتابەکم بە زمانی ئەڵمانی کڕی!

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

وەلەو ئەڵمانیشم نازانی، کیتابەکم بە زمانی ئەڵمانی کڕی!

٦٢

پاشیوەی لە ڤیەننای لەگەر برادەرەکی بە ناوی خەبات، چووینە کن پڕۆفیسۆرەکی جامیعەی مۆزیقەی لە ڤیەننای، ئۆندە ترسابووم، زندەقم چوبوو! چونکە کابرا بەمەی گۆت: ”هەرکەسەک بیەوێ لە جامیعەی مۆزیقەی ڤیەننای، لە بەشی تەئلیف، یا قیادەی مۆزیقەی بخینی، دەبی پیانۆی باش بزانی و ئەگەر نەشزانی، ئەوە وەرناگیرێ!“

گۆتم سبەینێش عەینی قسەم پێ نەرێن و موشکیلەکم لۆ دروست نەکەن! زۆر قەلەق بووم و زۆریشە ترسام، فکر و مێشکم زۆر مەشغوول بوو نەمەزانی چ بکەم! چوومە بازاڕی، لە دوو کیتابەکی نەزەڕییاتی مۆزیقەی غەربیەگەڕام بە زمانی ئینگلیزی، بەران نەبوو، لۆیێ مەجبوور بووم ئێکەکی بە زمانی ئەڵمانی بکڕم! وەلەو تێشی ناگەیشتم، بەران گۆتم بەرکەم ئیستیفادە لە ڕسم و جەدوەلی نۆتەکانی بکەم.

ئەمن محاوەلەمەکرد بە هەموو نەوعەکی، خۆ لۆ ئەو ئیمتیحانەی حازر کەم، موستەمڕ تەمرینی پیانۆمەکرد، بەران بێ مامەستا و نۆتە و ئەوەلییاتی پیانۆی، هەتا برێی زەحمەت بوو، وەختیشم هەندە نەبوو، ئەمن شەو و ڕۆژ، مێشکم هەر لەکن ئیمتیحانێ قبووری بوو، دەمگۆت دەبی چم لێ بپرسن؟ وەرمەگرن یان نا؟ دەبی ئۆندە بەختەم هەبی، وەرمگرن و خەونی ئۆندە سارەم بێتە دی؟

لەو دالغانە نقووم ببووم، لە هیکڕا جەڕەسی تەلیفۆنی لێی دا و کوڕەکی جیرانم بە ناوی ڕۆبێرت، هەری گرت و بە ناوی ڕێچکار بانگی منی کرد، وەختی جوابم داوە، سەعدی بوو..
گۆتی: مەرحەبا
گۆتم: سەرچاو
گۆتی: سەعدی قسانەکا
گۆتم: دەنگتەناسم کاک سەعدی
گۆتی: خۆ مەوعیدی سبەینێت لە فکر نەچووە سعات نۆ
گۆتم: نا نا ئەوە قسەیە؟ کوو لەبیرمەچی، بەران ئەتوو کوو لە فکرت نەچوزە؟
گۆتی: کوو لە فکرمەچی؟ حەزەکەی بێمە دووت لە قیسمی داخیلی و لەوێش پێکڕان بچینە جامیعەی، یا سعات هەشت و نیوی لە جێی ئیمتیحانی ئێکدی ببینین؟
ئەمنیش گۆتم: هەندەڕێیە خۆت ئەزیەت مەدە، ئەمن بەخۆ دێمە جامیعەی
گۆتی: دە باشە تەمشای ئەو کاغزەی بکە، ئەوەی لە جامیعەی لۆیان ناردی، بزانە پاشی ڕۆژ و سعاتەکەی، چ عینوانەکی لەبن نووسرایە؟ زەحمەت نەبی لۆم بخینۆ؟
گۆتم: باشە سەرچاو، ئەگەر پێم بخیندرێتۆ!

چوومە غورفێ خۆو، کاغەزەکەم هینا دەرێ و لۆم خیندۆ؛ (بڕاندهۆف گاسێ - ڕەقەم پێنج)، وەکی ئینگلیزیم خیندۆ، زۆر بە شڕوپڕی!
گۆتی: زۆر باشە! ئەتوەزانی ئەوە لە کێیە؟
گۆتم: ناوەڵڵا
گۆتی: هەر لەسەر ئەو جادەی جامیعەیە، بەران بڕەک خوارتر
گۆتم: خەمت نەبی کاک سەعدی، هەر وێکەوم و دەیبینمۆ
گۆتی: دە باشە هەتا سبەینێ، بەس تاخیر نەبی

خواحافیزین لێک کرد، تەلەفۆنەکەم قەپات کرد. ئۆندە قەلەق بووم و ئەترسام، نەمەزانی چبکەم؟ چوومە کن بەهرۆزی، لە جەڕەسم دا، دەرکەی لێ کردمۆ، چاک و خۆشیمان لێک کرد و هاتمە ژۆرێ، دیار بوو لە مەتبەخی مەشغوولی شیولێنانێ بوو.
هەر یەکسەر گۆتی: خۆ نانت نەخواردیە؟
گۆتم: ناوەڵڵا نانم نەخواردیە، بەران هیچم پێناخورێ، مەعیدەم گیرایە
گۆتی: لۆ خۆ خوانەکا نەخۆش نی؟
گۆتم: نا ئەلحەمدولیلا نەخۆش نیمە، بەس قەرەمم شکایە، ئۆندە لەو ئیمتیحانەی سبەینێەترسێم، نزانم چ بکەم؟
گۆتی: هەر گێش مەدێ! ئەتوو ئۆندە سارە مۆزیقاری و خیبڕە و تەجروبەکی زۆرت هەیە، نابی بترسێی، لە فکرت نەچی پێیان برێی کە ئەتوو لە کوردستان فەنانەکی مەشهوور و بەناوبانگی، بشرێ کوردم، ئەمنەرێم، یەکسەر وەرتەگرن، خەمێ مەخۆ، خوا کەریمە
گۆتم: موشکیلەکە زمانە
گۆتی: ئەدی سەعدی لەگەرت نایێ؟ تەرجومەت لۆ بکا؟
گۆتم: بەدی کوو نایێ! خوا خێری بنووسی، تەرجومەشم لۆکا، بەران خۆ سەعدی مۆزیقار نیە! لە موستەلەحەکانی مۆزیقەی ناگا
گۆتی: چ نیە نا! بڕەک نانی بخۆ، باشترەبی، بەتەنێش نانم پێناخورێ، ئەبی بڕەکم هەر لەگەر بخۆی

بەهرۆز قسەیەکردن و شیویشی حازرەکرد، گۆشتی لە ڕوونی سۆرەکردۆ، ئۆندە بۆنەکی خۆشی لێەهات، پیاو حەزیەچوێ.
گۆتم: کاک بەهرۆز خۆوە گۆشتی بەرازی نیە؟
گۆتی: نا نا، جوانەگایە، ئەمن گۆشتی بەرازی ناخۆم

هێشتا خواردنەکە پێڕانەگەیشتبوو، ئێک دوو نەمساوی، کە جیرانی بەهرۆزی بوون، دیار بوو ئەوانیش برسی بوون، هەر دەهاتن و دەچوون و دەیانگۆت: "مــــــ... بۆنەکی چەند خۆشی لێ دێ!" هەرچەندە خواردنەکەی بەس لۆ خۆ لێنابوو، بەران ئۆندە سەموونن پێخوارد، هەتا هەردووک تێرن خوارد. زۆر لە کن بەهرۆزی نەمامۆ، چونکە دەبوو بڕەک خۆ حازر کەم.
ئێکەم جار چوومە قاتی بن عاردی قیسمی داخیلی، ئەو غورفەی پیانۆیەکەی لێ بوو، ئێک دوو سعاتانم تەمرین کرد، هەتا گێژ بووم و ئەوجا چوومۆ غورفێ خۆ و دوو سێ جار ئەو پارچە مۆزیقەم لێ دا کە دامنابوو سبەینێ بە عوودی لۆیان عەزف کەم، پاشیوی کیتابەکەی کڕیبووم دەرهینا و هەر هینام و بردم، ڕسم و نۆتە و جەدوەلم لەناو نەهێشت، دوو سێ جار تەماشەی نەکەم و موڕاجەعەی نەکەم، هەتا حسم کرد چاوم ماندی بوون.

سعات لۆ یازدەیەچوو، موشکیلەم ئەوە بوو کوو سبەینێ زوو هەستمۆ و هێشتا ئەو نەوعە سعاتەم نەبوو کە خەرکی واگا دەهینا، وەختیش درەنگ بوو حەزم ناکرد خەرکی ئیزعاج کەم، چوومە مەتبەخی بڕەک دانیشتم، گۆتم بەشکوو ئێک لە تەلەبەکانی لە قاتێ منن بچنە ئەدەبخانەی، یا ددانیان خاوین کەنۆ، سوئالیان لێ بکەم، بەرکەم ئێکەک سعاتەکی وهای هەبی و لۆ شەوەکی لێی وەرگرم. تەقریبەن بیست ددەقە لە مەتبەخی ئینتیزارم کرد، لە هیکڕا دەنگی دەرکەی هات، وامزانی ئێکەک لە غورفەی دێتە دەرێ، بەران ئێکەک لە دەرێ هاتۆ و سەلامی لە من کرد و یەکسەر لێم پرسی و پێم گۆت: "سعاتی سەرمێزت هەیە لۆ شەوەکی لەکنم بی، چونکە سبەینێ مەوعیدەکی مهیمم هەیە و دەبی زوو لە خەوێ هەستم"
گۆتی: "ئەمن نیتم، بەران لەوانەیە (ڕۆبێرت) هەیبی! پێت نەگۆتیە؟"
ئەمنیش گۆتم: "بەو درەنگەی لە خۆم ڕانەدیت لە دەرکەی بدەم"
گۆتی: نا گێ مەدێ ئەو وا زوو نانووی!

هەتا حەرقەکیدکە.....