وەرزی دروستکردنی (گریسە) لە گوندی گرتک

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

وەرزی دروستکردنی (گریسە) لە گوندی گرتک

 (گریسە) جۆرە خواردنێكی کوردەوارییە، لەم وەرزەی زستاندا لە ڕێگەی جۆنی کوتە و هاڕین، لە گوێز و چەند بەرهەمێکی خۆماڵی دروست دەکرێت، کە تایبەتمەندیی زۆری هەیە.

 لەمبارەیەوە عەبدولقادر سلێمان، خەڵکی گوندی گرتک سەر بە قەزای چۆمان، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند، لە دێرزەمانەوە لە گوندی گرتک و گوندەکانی دەوروبەر، بایەخ بە دروستکردنی خواردنی کوردی و بەرهەمی دەستکردی خۆماڵی دراوە و تا ئێستاش بەردەوامە".

 گوتیشی: "تائێستا لەم گوندانە ئامێری دەستکردی وەک جۆنی کوتە ماون، کە بەردێکی پانتایی گەورەیان هێناوە و ناوەندەکەیان بە قەبارەیەکی بچووک کۆڵیوە، لەگەڵ دروستکردنی بەردێکی سەر خڕ و بە درێژیی زیاتر لە 30 سانتیمەتر، بۆ کوتانی ئەو بەرهەمە کوردەوارییانە لەناویدا"٠

 دەشڵێت: "لەناو جۆنی کوتەکەدا جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی دەکوترێت، بۆ نموونە (کونجی، گوێز، قەزوان، دانەوێڵە...) دوای هاڕینیان کۆیان دەکەنەوە و دەیان خەنە ناو ستڵ یان شووشەیەک، لە وەرزی زستان بۆ خواردن سوودی لێ وەردەگرن و بە کاری دەهێنن"٠

 ئاماژەی بەوەش دا: "یەکێک لەو خواردنە گرنگانەش، كە زۆر بایەخی پێدەدرێت و تایبەتمەندە، دروستکردنی (گریسە)یە، كە بەهۆی کوتانی گوێز لەناو جۆنییەکە دروست دەبێت و زۆر بەتام و چێژە.