یەکەمین ژنە فڕۆکەوانی جیهان كە کوردی كۆمەڵكوژ کرد

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

یەکەمین ژنە فڕۆکەوانی جیهان كە کوردی كۆمەڵكوژ کرد

سەبیحە گوکچەن، یەکەمین ژنە فڕۆکەوانی جیهانە، کە لە ساڵی 1913 لە بۆڕسە لە توركیای ئستە لەدایک بووە و لە تەمەنی 23 ساڵی بووەتە فڕۆکەوان و وەکوو یەکەمین ژنە فڕۆکەوانی جیهان لە جینۆسایدکردنی کورد لە باکووری کوردستان رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.

ئەم کچە، یەکێک لەو هەشت منداڵە بوو، کە ئەتاتۆرک وەکوو منداڵی خۆی گەورەی کردن و بووە تاتە و زڕباوکیان.

بۆ یەکەم جار هرانت دینک، لە ساڵی 2004 لە گۆڤاری هەفتانەی (ئاگوس) نهێنیی ژیانی ئەو فڕۆکەوانەی ئاشکرا کرد کە بە هەزاران کوردی لە دێرسیم بە فڕۆکەکەی کوشتووە. وتارەکەی هرانت دینک بە ناوی (نهێنییەکانی سەبیحە گوکچەن، زڕکچی کەمال ئەتاتورک) بەشێک بوو لە کتێبی (چیا و چارەنووس) لە نووسینی سیموون سیموونیان، کە لە ساڵی 1972 لە بەیرووت چاپ و بڵاو بووەوە.

 ەو کتێبەدا هاتووە: سەبیحە زڕکچی کەمال ئەتاتورک بووە و کچێکی كەسوكار نەماوی ئەرمەنی بووە، کە دوای جینۆسایدكردنی ئەرمەنییەکان لە ساڵی 1913 و دوای کوژرانی ماڵباتەکەی، ئەتاتورک بووە بە زڕباوکی و گەورەی کردووە. ناوی راستەقینەی (خاتوون سیبیلیجان) بووە.

وتارەکەی هراند دینک خەڵکی تورکیای تووشی شۆک کرد و رۆژنامەی (تەرەف)ی تورکی داوای کوشتنی ئەو نووسەرەی کرد و چەنگیز ئاڵدان لە وتارێکیدا بڵاوی کردوە: "ئەگەر هرانددینکەکان نەکوژرێن، وڵات و گەلی تورک پارچەپارچە دەبێ".

سەبیحە، کە تا ئەوکات وەکوو (پاڵەوانێکی نیشتمانی!) لە تورکیا سەیریان دەکرد، یەکەم فڕۆکەوانی سەربازیی تورکیا و جیهانە، کە بە زیاتر لە 22 جۆر فڕۆکەی جەنگی فڕیوە. ئەو ژنە لە تەمەنی سێ ساڵان بەهۆی قڕكردنی ئەرمەنییەکان بێكەسوكار دەکەوێ و لەگەڵ خوشک و برایەکی دەخرێتە ناو هەتیوخانەی بۆرسا و ئەتاتورک لە سەردانێکی بۆ ئەو هەتیوخانەیە، وەکوو زڕکچ لەگەڵ خۆی دەیبا و لە ئەنقەرە لەناو کۆشکی سەرۆکایەتی گەورە دەبێ. لە ساڵی 1935 دەچێتە فیرگەی فڕۆکەوانی و دواتر بۆ فێربوونی زیاتر دەچێتە سۆڤیەت و ئۆکراینا.

سەبیحە لە بەهاری ساڵی1937 دەیان جار بە ئاسمانی دێرسیمدا فڕی و بە فەرمانی ئەتاتورک و سوپای ئەو وڵاتە، کەوتە بۆردومانی خەڵکی سڤیلی دێرسیم و دەوروبەری. دواتر ئاشکرا بوو؛ ئەو ژنە فڕۆکەوانە جیا لە کوشتنی هەزاران کەس لە کوردەکان، ژمارەیەکی زۆر ئەرمەنییشی کوشتووە و بۆ ئەو کوشتنانە خەڵاتی (مەدالیای شەرەفی تورکیا) ناسراو بە (موراسای) لە لایەن ئەتاتورکەوە پێ بەخشراوە.

دواجار سەبیحەی فڕۆکەوان بە کۆڵێک تاوان و جینۆساید دژی گەلی کورد، لە ساڵی 2001 و لە تەمەنی 88 ساڵی بۆ هەمیشە رۆیشتە ژێر گڵەوە.