نووسه‌ر (ئیسماعیل هه‌ناره‌یی)، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی دەربارەی ونبووەکانی هەڵەبجە، بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند و گوتی: "پەرتووكی (ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه) لە بەرگێکی جوان‌دا چاپ کراوه و ماوەی چەند ساڵێکە بەچڕی کارم لەسەر کردووە و لەكۆتایی ساڵی٢٠٢٤ بە چاپم گەیاندووە".
گوتیشی: «کتێبەکه پێکهاتووە لە چەند هەڤپەیڤێنێک لەگەڵ کەسوكاری ونبووه‌كان و چه‌ند شایەتحاڵێک گه‌واهی رووداوەکەن» هەروەها نووسەر بەدواچوونی کردووە بۆ ئەو بەڵگانەی لەسەر نۆ منداڵی ونبوو تۆمار كراوه. لەوبارەوە نووسه‌ر گوتی:"کتێبی ونبووەکانی هەڵەبجە 450 لاپەڕە له‌خۆ ده‌گرێت و باس له چیرۆکی نۆ منداڵی ونبووی هەڵەبجە ده‌كات، کە لەکاتی کیمیابارانی ساڵی 1988 خانەوادەکانیان ئاوارەی ئێران بوون و تائێستا ونبووه‌كان، كه نۆ منداڵن نەگەڕاونەتەوە نێو خانه‌واده و كه‌سوكاریان، ئه‌م كتێبە باس له زوڵم و دڕندەیی بەعس دەکات لە ماوه‌یه‌كی دیاریکراودا، کە بریتییە لە چەند ڕۆژێکی دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.