سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ری ئه‌سپ لە شاری هەولێر، پەیکەرساز زاهیر سدیق، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی توانیم کارێکی هونه‌ری، به هاوبه‌شی لەگەڵ هاوكاره‌كانم بۆ یه‌كێك له میوانخانه‌كانی شاری هه‌ولێر دروست بكه‌م، كە به‌رزییەكەی 5 مه‌ترە، بەم زوانە لەبەردەم میوانخانەكە دادەنرێت.“
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز گوتیشی: "دروستکردنی پەیکەرەکە بە هاڕاوە و بەرد و ڕه‌زینه داڕێژراوه، ماوه‌ی كاركردن له‌م پڕۆژه‌یە چوار مانگی خایاندووه، دوای تەواوبوونی كاره‌كان، بڕیار وایه له شاری هه‌ولێر، لە مەراسیمێکدا پەیکەرەكە له‌به‌رده‌م میوانخانه‌كه له‌سەر ڕێگای فڕۆكه‌خانه دابنرێت."
پەیكەر زاهیر سدیق، له هه‌گبه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانیدا خاوه‌نی ده‌یان كاری هونه‌ری په‌یكه‌رسازییه بۆ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تییه كۆچكردووه‌كان... هتد.