بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر، چله‌ی ماته‌مینی بۆ هونه‌رمه‌ند (زایه‌ر عه‌بدوڵا) ساز بكرێت.
كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی 1ی 2025، له هۆڵی پێشه‌وا - دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر، بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و ناوەندیی هـونـەری زەنێ، چلەی مـاتـەمینی بۆ هونەرمـەند و نووسەر (زایەر عەبدوڵا) ساز دەکات.
ئێواره‌ی ڕۆژی 23ی 11ی 2024، هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری شانۆ و دراما، زایه‌ر عه‌بدوڵا له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1958 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه و نزیكه‌ی نیو سه‌ده خزمه‌تی له بواری هونه‌ری دراما و شانۆی كوردیدا كردووه.