باخچەی نووسینەکانی دایکی قانعی شاعیر ون دەبن

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

باخچەی نووسینەکانی دایکی قانعی شاعیر ون دەبن

خاتوو خورشیدی مه‌ریوانی، کچی شێخ مارفی کەڵووس، دایکی قانعی شاعیر، لە ساڵی 1881 لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بنەماڵەی سەیدەکانی تەراتەوە لەدایک بووە.

 باوکی خاتوو خورشیدی، بەهۆی هەندێک کێشەوە ناچار بووە زێدی خۆی (شاری مەریوان‌) بەجێبهێڵێت و ڕوو لە شاری سنە بکات و کچەکەیشی خاتوو (خورشید)، لە منداڵییەوە دەنێرێ بۆ ماڵی یەکێک لە ئاغاکانی ئەردەڵان، خاتوون خورشید لە منداڵیدا لە ماڵی ژنێکی عەشیرەتی ئەردەڵان لە شاری سنە نیشتەجێ بووە و بە پشتیوانیی بنەماڵەی ئەردەڵان لە شاری سنە خوێندنی سەرەتایی بۆ دابین کراوە، تا ئەو ئاستەی، کە بووە بە یەکێک لە باشترین نووسەرانی سەردەمی خۆی لە ئەدەبیاتی فارسیدا.

خاتوو خورشید، بووە بە مامۆستای زانستەکانی ڕێزمان و ڕیتۆریک و لۆژیک و بیرۆکەکانی زمانی عەرەبی، تا ئەو ڕادەیەی، کە چەندین کتێب و بابەتی نووسیوە، کە بەداخەوە ئێستا لەناو چوون، جگە لە نووسینی کۆمەڵە شیعرێک، کتێبێکیشی بە زمانی فارسی لەسەر ئەتەکێتی ماڵ و پەروەردەکردنی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی گەورەیی، نووسیوە.

 خاتوو خورشید، بە یەکێک لە ژنە رچەشکێنەکانی کورد دادەنرێت، کە بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەسەر ژیانکردنی تێناپەڕێت، بەڵام زانیارییەکی ئەوتۆ دەربارەی ئەم نووسەرە بەردەست نییە.

 مامۆستا قانع، شاعیری بەناوبانگی کورد، کە دەبێتە کوڕی خاتوو خورشید، سەبارەت بە شیعرەکانی چەند بەیتێکی نووسیوە، بەڵام بەداخەوە لەسەر خەباتی دایکی هیچ زانیارییەکی تیادا نییە.

لەلایەن (ئیبراهیم ئەدوایی)ی پەیکەرساز، بە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش پەیکەری بەفری (خاتوونی خورشید) لە شاری مەریوان دروست کردووە، پەیکەری بەفری (خاتوو خورشیدی)، دایکی شاعیری گەورەی کورد (مامۆستا قانع مەریوانی)، لە مەیدانی ئیمام حوسێن، لە مەریوان دروست کرا و بۆ ڕێبواران نمایش کراوە.

شاری مەریوان بەدووریی ١٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری سنە، ناوەندی پارێزگای کوردستاندا هەڵکەوتووە.