خەڵاتی ئەدەبی کاڵ بە دروشمی (لە ستایشی ئەدەبیات، لە پیناوی داهێناندا)، رێوڕەسمێکی ئەدەبی- فەرهەنگی بوو کە بۆ یەکەم جار رۆژی چوارشەممە ١٤-١-٢٠٢٥ لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی نیشتمان بەڕێوەچوو. ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن کۆمەڵێک لە نووسەران و رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت دوکتۆر بەیان عەزیزی و شاعیر و نووسەر رەزا عەلی پوور و دامەزراوەی کوردیش بووک هاوس بەڕێوەچوو.
لەم رێوڕەسمەشدا ژوان رەحیمی وەک براوەی یەکەمین خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ لە سنە دەستنیشان کرا و خەڵاتەکەی وەرگرت.
ئامینە ڕەحیمی ناسراو بە ژوان لە پاییزی ساڵی ١٩٩١ لە هەورامانی تەخت لەدایک بووە. هەر لە هەورامان خوێندوویەتی، تا ساڵی ٢٠٠٩ چووەتە زانکۆی کوردستان و لە بواری بایۆلۆجی درێژەی بە خوێندنی داوە، لە ساڵی ٢٠١١ تووشی نەخۆشی ئێم ئێس بووە، توانای بیستن و ڕۆیشتنی لەدەستداوە.
ژوان لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە چالاکیی ئەدەبی کردووە و تا ئێستا ئەم کتێبانەی چاپ کردووە:
١- وەرگێرانی رۆمانی (بوف کور)ی سادق هیدایەت بۆ هەورامی، به ناوی "بایهقوشی کۆر"، ٢٠١٦، مەریوان، انتشارات ئەوین.
٢- رۆمانی "قووڵ پێسە و غەریبی کاڵێ"، چاپ اول؛ ۱۳۹٦، تهران، آرمان نگار/ چاپ دوم، ٢٠٢١ ،چیا، تهران.
٣- رۆمانی "خەڵاتوو پایزی"، چاپ اول، ٢٠١٨، مریوان، زایەڵە/ چاپ دوم، ٢٠٢٢، زایەڵە، مریوان/چاپ سوم،٢٠٢٢، ٤٩ کتێب، سوئد.
٤- رۆمانی "دێڕ بە دێڕ حەسرەت"، چاپ یەکەم ، ٢٠٢٠، بۆکان، نارین/ چاپ دوم،٢٠٢٢، 49 کتێب، سوئد.
٥- کۆمەڵێ شیعری نوێ، بە ناوی "یاسینە و سەرەمەرگوو تیشکێ"، ٢٠٢١، تاران، نماد اندیشە.
٦- کۆمەڵێ شیعری نوێ، بە ناوی؛ ڕاشا/ چاپی یەکەم، ٢٠٢٢، تاران، نماد اندیشه/ چاپ دووەم، ۱٤۰۱، 49 کتێب، سوئد.
٧- کۆمەڵێ چیرۆکی کورت به ناوی، چیاتهرین کام/ چاپی یەکەم، ٢٠٢٤، سەقز، گوتار.
ژوان لەبارەی بەشداری کردنی لە خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ دەڵێت: بانگەوازی خەڵاتی ئەدەبی کاڵم بینی و شەشەمین کتێبی خۆمم بۆ نارد بە ناوی "ڕاشا" کە کۆمەڵە شیعرێکی نوێیە بە هەورامی نووسراوە.
کتێبەکەم لەلایەن دادوەرەکانەوە بە شایستە ناسێندرا، بەشداریم لە ئاهەنگی خەڵاتکردنەکەدا کرد و پەیکەری خەڵاتی ئەدەبی کاڵم وەرگرت.



