سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حەسەن زیرەک)، هونەرمەندی پەیکەرساز (چێنەر نزار)، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم، كه به‌خت یاوه‌ر بوو له‌م ساڵدا توانیم کارێکی هونه‌ری بۆ هونەرمەندی گەورە (حەسەن زیرەک) به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، كه ئه‌ویش په‌یكه‌رێكه بە بەرزیی 2.45م، ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی بەڕێز (د، تەها ڕەسوڵ) و (کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت) جێبەجێ ده‌كرێ. دروستکردنی پەیکەرەکە بە هاڕاوە و بەردی مەڕمەڕ داڕێژراوه".
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز گوتیشی: "له ڕێكه‌وتی 21-1-2025 ڕۆژی سێشەممه كاتژمێر (1)ی دوانیوه‌ڕۆ له شاری سلێمانی، لە ماڵی سۆفی كه‌ریم سه‌راج، له‌نێوان كۆڵانی سابوونكه‌ران و شه‌قامی ئۆرزدی، له مەراسیمێکدا به میوانداریی به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و هونەرمەندانی گۆرانیبێژ و هونەردۆستان و نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران، خودی د. ته‌ها ڕه‌سووڵ په‌ردە لەسەر پەیکەری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حەسەن زیرەک) لادەدات.“


