سلێمانی... دیداری (مودەڕیس، دوودەرییەكی كراوە بە ڕووی ئایین و ئەدەبدا) بەڕێوە چوو

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

سلێمانی... دیداری (مودەڕیس، دوودەرییەكی كراوە بە ڕووی ئایین و ئەدەبدا) بەڕێوە چوو

دوێنی شەممە 18/1/2025، بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەك لە رۆشنبیران، لە شاری سلێمانی دیدارێكی تایبەت بە بەرهەمە هەمەلایەنەكانی مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریس بە ناونیشانی (مودەڕیس، دوودەرییەكی كراوە بە ڕووی ئایین و ئەدەبدا) بەڕێوە چوو.

 لە دیدارەكەدا، كە لەلایەن دامەزراوەی كەریمی عەلەكەوە رێكخرابوو، چەندین وتار خوێندرانەوە. پاشان، لەلایەن وەزیری رۆشنبیری و لاوانەوە خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپكەگوڵی ڕێز و وەفای وەزارەتی رۆشنبیری و دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، بەخشرایە خاتوو (عەتییە مودەڕیس) كچی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس.

 پاشان، پانێلەكانی دیدارەكە دەستیان پێكرد، كە پێكهاتبوو لە سێ‌ پانێل، لە پانێلی یەكەمدا سێ‌ بابەت لەلایەن هەریەك لە: عەبدولخالق یەعقووبی، جەمیل فارووقی، د.محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد پێنجوێنی پێشكەش كران، دواتر لە پانێلی دووەمدا بەهەمان شێوە سێ‌ بابەت پێشكەش كران لەلایەن هەریەك لە: د. لهۆن قادر و د.حەمید محەمەدئەمین و د. رەئوف عوسمان. پانێلی سێیەم، كە دوا پانێلی دیدارەكە بوو، بە هەمان شێوە سێ‌ بابەت لەبارەی مامۆستا مودەڕیس تیادا پێَشكەش كرا، لەلایەن هەریەك لە: كامەران سوبحان، هومایۆن ساحێب، د. فارووق قەرەداغی.